رووداو دیجیتاڵ
شاری کەرکووک 24 کاژێری سەختی بەڕێکرد. لە کاتێکدا هێشتا لە شۆکی رووداوە خوێناوییەکەی ئێوارەی دوێنێی رێگەی کەرکووک - سلێمانی بوو، ئەمڕۆ کارەساتێکی دیکە روویدا، باڵەخانەیەکی تەواو نەکراو داڕما، کرێکارێک گیانی لە دەست دا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
سامان یابە، گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک لەبارەی دوایین زانیارییەکان و رەوشی بریندارەکان ئەمڕۆ دووشەممە، 27ـی نیسانی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە رووداوەکەی ئەمڕۆی رووخانی باڵەخانەکە، کەسێک گیانی لەدەستدا. 10 کەسیش بریندار بوون؛ 5 لەو بریندارانە لە نەخۆشخانەی ئازادی و 5ـەکەی دیکە لە نەخۆشخانەی کەرکووکن".
لەبارەی رووداوەکەی دوێنی رێگەی کەرکووک - سلێمانی گوتی: "27 کەس بریندار بوون 14ـیان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و لە ژێر چاودێرین 13ـی دیکەشیان نێرداونەتە ماڵەوە".
رووداوی یەکەم: بارهەڵگرێک خۆی کێشا بە 21 ئۆتۆمبێلدا
کاژێر 6:30ـی ئێوارەی دوێنێ لەسەر رێگەی کەرکووک - سلێمانی، میکسەرێکی چیمەنتۆ بەهۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵەوە خۆی بە 21 ئۆتۆمبێلی دیکەدا کێشا.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی تەندروستیی کەرکووک، لەم رووداوەدا 6 کەس گیانیان لەدەستداوە (4 ئافرەت، منداڵێک و شۆفێری بارهەڵگرەکە) و 27 کەسیش بریندار بوون.
سامان یابە گوتی:" 14 بریندار لە نەخۆشخانەکاندا ماونەتەوە، کە 12ـیان لە نەخۆشخانەی ئازادی و 2ـیان لە نەخۆشخانەی کەرکووکن".
ئەوانەی لە رووداوەکەی دوێنێ گیانیان لە دەست دا:
1. ئەلین یوسف عیماد (تەمەن 2.5 ساڵ - منداڵ)
2. رؤى سێفی زاهیر (تەمەن 35 ساڵ - ئافرەت)
3. یوسرا حوسێن ئەحمەد (لەدایکبووی 1974 - ئافرەت)
4. ئەمەل ساڵح نایف (لەدایکبووی 1966 - ئافرەت)
5. جاسم محەممەد عەواد (تەمەن 35 ساڵ - شۆفێری بارهەڵگرەکە)
6. زیان عادل خورشید (لەدایکبووی 1980 - ئافرەت)
بریندارانی رووداوەکە:
غازی نەجم عەبدوڵڵا
شەهاب ئەحمەد خورشید
سندوس سامی مەهدی
ئایە ستار لەیس
سەلام ساڵح محەممەد
کەیوان عەدنان حەمە عەلی
رزگار عەبدوڵڵا محەممەد
هونەر عەلی محەممەد
ئەمیر عەبدولجەبار تۆفیق
لوقمان محەممەد حوسێن
سالم ساڵح محەممەد
محەممەد سولەیمان رەحمان
سەفەر ئەکبەر غەفوور
حوسێن عوسمان حەسەن
مەیسەم زەین ئەحمەد
بەیان رەحمەوڵڵا کەریم
بەرزان محەممەد سەعید
شنکە ئەسۆ نەسرهدین
مەحموود عەبدولرەحمان حەسەن
موراد مەولود ئەحمەد
وضحە جەبار جولیب
عەلی وریا سەیفەدین
محەممەد تاریق عومەر
کەزال محەممەد عەزیز
سیوان سیود حەسەن
محەممەد عیزەدین کەریم
دانیال وریا عەبدوڵڵا.
لە کاتێکدا کەرکووک هێشتا لە ماتەمینیدا دابوو، ئەمڕۆ رووداوێکی دیکە شارەکەی هەژاند. نهۆمێکی باڵەخانەیەک کە کاری تێدا دەکرا بەسەر کرێکارەکاندا رووخا. لەو کاتەدا لانیکەم 10 کرێکار لە ژێر بنمیچەکەدا بوون. لە ئەنجامدا کرێکارێک گیانی لەدەستدا و 10 کرێکاری دیکەش بریندار بوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ئازادی و کەرکووک.
بەمەش لە ماوەی کەمتر لە 24 کاژێردا، کەرکووک 7 هاووڵاتیی لەدەستدا و 37 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە ئێستا بەشێکیان لە ژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ