هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و ماتۆڕسکیل لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی هەڵەبجە قەدەخە کرا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، هەر ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا لە بازاڕ و شوێنە گشتیەکاندا هاتووچۆ بکات دەستی بەسەردا دەگیرێت. قایمقامی شارەکە دەڵێت، بڕیارەکە ئەو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانەش دەگرێتەوە لە ئاسایش پێناسی ئەمنییان بۆ کراوە.
 
رۆژی دووشەممە، 27ـی نیسانی 2026، لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، "لە ئەمڕۆوە رێگە بە ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا نادرێت لە بازاڕ و شوێنە گشتیەکاندا هاتووچۆ بکەن".
 
سمکۆ سالار، قایمقامی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هاتووچۆی ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلێی بێسەرەتا لە سەنتەری هەڵەبجە سیمایەکی ناشارستانی دروستکردووە و بڕیارەکە لەو چوارچێوەیەدایە بۆ ئێستا هاتووچۆیان لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکان قەدەخە بێت".
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان و ماتۆڕسکیلەکان بە هیچ شێوەیەک رێگەپێدراو نییە لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا هاتووچۆ بکەن یان ئۆتۆمبێلەکان رابگیرێن؛ بە تایبەتی لە ناوەندی بازاڕدا".
 
ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان ئەوانەن بە نایاسایی هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون و هاتووچۆ تۆماریان ناکات و تابلۆی پێنەداون، بەڵام ئەمساڵ بەشێکیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایشەوە فۆڕمێکی زانیارییان پێ پڕکرایەوە و لای ئەوان تۆمار کران.
 
قایمقامی هەڵەبجە گوتی: "ئەوەی بۆ ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان کراوە پێناسەی ئەمنیی بووە، راوەستان لە بازاڕی هەڵەبجە و شوێنە گشتییەکان بێگومان ئەوانیش دەگرێتەوە".
 
لە راگەیێندراوەکەی لیژنەی ئەمنیی هەڵەبجەدا هاتووە: "دەست دەگیرێت بەسەر هەر ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلێکی سەرپێچیکاردا و خاوەنەکانیان رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی تووند دەبنەوە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ناوخۆ لە 75%ی سزای نشینگە بۆ بیانییەکان خۆشدەبێت

وەزارەتی ناوخۆی حکومەت هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی بۆ ئەو بیانییانە دەرکرد کە بە فەرمی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و کێشەی نشینگەیان هەیە؛ بەپێی بڕیارەکە تەنیا 25%ی سزاکانیان لێ وەردەگیرێت