گالەری

 
 
 
رووداو دیجیتاڵ

پرۆژەی دووسایدکردنی رێگای هەولێر - گۆپاڵ کە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک پێکەوە دەبەستێتەوە، 10 مانگ پێش وادەی خۆی تەواودەکرێت.
 
درێژیی رێگەکە 38 کیلۆمەترە و لە گەزنەی شاری هەولێرەوە دەستپێدەکات تاوەکو پردی گۆپاڵ کە دوایین سنووری پارێزگای هەولێرە.
 
غازی کاکل، بەڕێوەبەری پرۆژەکە لە کۆمپانیای هێمن گرووپ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە مانگی ئایاری 2019دا دەستمان بەم پرۆژەیە کرد و لە دواییەکانی ئەمساڵدا دەکرێتەوە. مانگی 10ی 2021 دوایین کاتی ئێمە بوو".
 
بە تەواوبوونی رێگاکەش زیاتر لە 30 خولەک کات بۆ گەشتیاران دەگەڕێتەوە.