لە گەرمیان باوک و کچێک بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

27-09-2023
هونەر حەمید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێک لە گەرمیان لە باوک و کچێکی دا، کچەکە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا و باوکیشی ئەم بەیانییەوە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، گیانی لەدەستدا. ئەمە بەگوێرەی هاتووچۆی گەرمیان بۆ رووداو.
 
ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری تۆیۆتا ئەڤەڵۆن بووە و رووداوەکە لە گەڕەکی بەردەسۆر روویداوە. سامان عەلی، گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: بەهۆی رووداوەکەوە باوک و کچێک گیانیان لەدەستداوە و لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە. دەشڵێت، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستگیر کراوە.
 
سیروان یونس، ئامۆزای ئەو پیاوەی کە گیانی لەدەستداوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کچەکە ناوی دەریا عومەرە و تەمەنی 5 ساڵ بووە. گوتیشی، پیاوەکە ناوی عومەر محەممەدە و لەدایکبووی ساڵی 1973یە لە کەلار.
 
بەگوێرەی هاتووچۆی گەرمیان، کچەکە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستداوە، باوکیشی ئەم بەیانییە و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو شوێنەی گەلی عەلی بەگ کە ئۆتۆمبێلەکەی تێدا کەوتە نێو رووبار

گەڕان بەدوای دوو منداڵەکەی گەلی عەلی بەگ بە کامێرای تایبەت و سۆنەر چڕ دەکرێتەوە

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران راگەیاند، بۆ ماوەی 10 رۆژە گەڕان بەدوای ئەو دوو منداڵەی کەوتوونەتە نێو ئاوی گەلی عەلی بەگ بەردەوامە. راشیگەیاند، جگە لە بەکارهێنانی سۆنەر، بڕیارە سبەی سێ کامێرای تایبەت لە هەولێرەوە بگەنە شوێنەکە بۆ چڕکردنەوەی گەڕانەکان