‎هاونیشتمانییەک لە تاران بە 5 ساڵ زیندانیکردن سزا درا

27-11-2022
هادی سەلیمی
هادی سەلیمی @hadiselimi
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ    
 
هاونیشتمانییەکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی ‎نیما سوڵتانی نزیكەی دوو مانگ لەمەوبەر لە تاران دەستبەسەر كرا و ژمارەیەک تۆمەتی درایە پاڵ، بەوهۆیەوە رۆژی شەممە بە پێنج ساڵ زیندانیکردن سزا درا. 

 

پارێزەرەکەی نیما رۆژی یەکشەممە 27-11-2022 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای نزیکەی دوو مانگ مانەوە لە زیندانی ئێڤینی تاران، سزای 5 ساڵ زیندانیکردن، 2 ساڵ رێگریکردن لە چوونە دەرەوە و 2 ساڵ رێگریکردن لە چالاکی لە سۆشیاڵ میدیا بەسەر نیمادا سەپێندراوە. 
 
نیما خەڵکی بانەیە و لە زانکۆیەکی تاران خوێندکارە. پارێزەرەکەی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، دەڵێت، ئەو تۆمەتانەی نیمایان لەسەر سزادراوە بریتین لە "ئاژاوەگێڕی، هاندان بۆ خۆپێشاندان و چالاكی نایاسایی لە سۆشیاڵ میدیا." پارێزەرەکەی هەموو تاوانەکان رەتدەکاتەوە. 
 
هاوڕێیەكی نیما هەر ئەمڕۆ یەکشەممە بە رووداوی راگەیاند، هەفتەی رابردوو سەردانی گرتووخانەی ئێڤینی کردووە و لە نزیکەوە بینیویەتی كە لەگەڵ ژمارەیەكی دیكە لە گیراوانی خۆپێشاندانەكانی تاران بووە.
 
‎پارێزەرەکەی نیما گوتی، بڕیارەکەی دادگەی ئینقلاب دوێنێ شەممە دراوە و تانەیان لێداوە و ئومێدەوارن سزاکەی كەم بكەنەوە یانیش بە دانانی بارمتە ئازاد بكرێت.
 
نیما سوڵتانی تەمەنی 20 ساڵە و خوێندكاری هونەری پیشە دەستییەكانە لە زانكۆی هونەری تاران.
 
بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، لە ماوەی زیاتر لە دوو مانگی رابردووی خۆپێشاندانەكانی ئێراندا ‎تەنیا لە رۆژهەڵاتی كوردستان زیاتر لە 5 هەزار كەس دەستبەسەر كراون و 112 كەسیش لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەستداوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە نووری عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.