20 Photos
کۆنسێرتی "هەوای گریان"ی هۆمایون شەجەریان، رۆژی شەممە 24-12-2015 لە هۆڵی ئازادیی سنە و بە هاوکاریی دامەزراوەی هونەری کولتووریی تورەنج، بەڕێوەچوو.
پێشوازیکردن لە کۆنسێرتەکە لەلایەن جەماوەرەوە هێندە زۆر بوو، کە کۆنسێرتەکە بۆ دوو سانس درێژ کرایەوە.
هۆمایون شەجەریان پێش شاری سنە، کۆنسێرتی "هەوای گریان"ی لەگەشتێکدا لە چەندین شاری ئۆسترالیا بەڕێوە بردبوو. ئێستاش لە گەشتی ناوخۆیی کۆنسێرتەکانی، گەیشتە شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان.