بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ورمێ: بارانبارین زیاتر بووە، بەڵام کەمئاوی چارەسەر نەبووە

27-12-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای ورمێ دەڵێ، لە سەرەتای پاییزەوە 33 ملیۆن مەتری سێجا ئاو رژاوەتە نێو بەنداوەکانی ئەو پارێزگایە، بەڵام هێشتا نیگەرانییان لەبارەی کەمئاوی نەڕەویوەتەوە.
 
مەجید رەستگاری، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای ورمێ رۆژی شەممە 27-12-2025 بە ئاژانسی فەرمیی حکومەتی ئێرانی راگەیاند، لە سەرەتای پاییزەوە 33 ملیۆن مەتری سێجا ئاو رژاوەتەوە نێو بەنداوەکانی ئەو پارێزگایە، بەڵام هێشتا بەنداوەکانی پارێزگاکە 30٪ ئاویان تێدایە.
 
پارێزگای ورمێ 17 بەنداوی هەیە کە توانای گلدانەوەی 2 ملیار و 500 ملیۆن مەتری سێجا ئاویان هەیە، بەڵام بەپێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ورمێ، ئاوی بەنداوەکانی ئەو پارێزگایە 767 ملیۆن مەتری سێجایە.
 
ئەم ساڵ زیاترین ئاو رژاوەتە نێو بەنداوەکانی بۆکان، ورمێ، پیرانشار و مهاباد. 
 
مەجید رەستگاری دەڵێ، ساڵانە نزیکەی 500 ملیۆن مەتری سێجا ئاوی بەنداوەکان بۆ دابینکردنی ئاوی ماڵان بەردەدرێتەوە.
 
لەم وەرزەی باریندا لە پارێزگای ورمێ 93 میلیمەتر باران و بەفر باریوە. بڕی بارین بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی پار لەو پارێزگایە 37٪ زیادیکردووە، بەڵام 7.6٪ کەمترە لە ماوەی درێژخایەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گرانبوونی ئاژەڵ راستەوخۆ نرخی گۆشتی گرانکردووە

نرخی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە؛ کیلۆیەک گۆشتی بەرخ گەیشتە 22 هەزار دینار

نرخی ئاژەڵ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کردووە. ئێستا جووتێک مەڕی زاو بە 1 ملیۆن و 100 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو نرخی هەمان جووتە مەڕ لە دەوروبەری 800 هەزار دیناردا بوو.