گالەری

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
10 Photos
بڵند تاهیر
بڵند تاهیر @Bilindtahir

رووداو دیجیتاڵ

یەکەمین پاڵەوانێتیی "ئۆفرۆدی ئێکس تریم" لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، کە تێیدا دەیان ئۆتۆمبێلی دەستکاریکراو و بەهێز بەشدارییان کرد.
 
لە پاڵەوانێتییەکەدا نزیکەی 48 شۆفێر بە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکانیان کێبڕکێیان کرد، کە زۆربەی ئۆتۆمبێلەکان لە نێوخۆی هەرێمی کوردستاندا دەستکاری کرابوون بۆ ئەوەی بەرگەی سەختییەکانی رێگەکە بگرن.
 
رێکخەرانی چالاکییەکە رایانگەیاند، ئەمە دەستپێکێکە بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک پاڵەوانێتیی دیکەی ئۆفرۆد لە ساڵی داهاتوودا کە بە شێوەیەکی یاسایی و بەپێی پێوەرە ستانداردەکان دەبێت. ئامانجی سەرەکیش پەرەپێدانی توانای شۆفێرەکانە بۆ ئەوەی ئامادە بن بۆ بەشداریکردن لە کێبڕکێ نێودەوڵەتییەکان.
 
پاڵەوانێتییەکە بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش، لیژنەی ئۆڵۆمپیی کوردستان و عێراق، یەکێتیی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلی هەولێر و عێراق و بە پاڵپشتیی پارێزگای هەولێر رێکخرابوو.