بەڕێوەبەری رەگەزنامەی هەولێر: کارتی نیشتمانی جێگرەوەی ناسنامەکانی دیکەیە

29-03-2016
رووداو @Rudawkurdish
رووداو
رووداو
نیشانەکردن کارتی نیشتمانی ناسنامە
A+ A-

رووداو - هەولێر

بەڕێوەبەری رەگەزنامەی هەولێر رایگەیاند، کارتی نیشتمانی جێگرەوەی ناسنامەکانی دیکەیە و هاونیشتمانیان دەتوانن لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە ناو تۆمار بكەن.

رۆژیدووشەممە 28 ی ئاداری 2016  لە شاری هەولێر فەرمانگەی کارتی نیشتمانی کرایەوە کە تێیدا فەرمانگەکە بۆ یەکەمجار کارتی نیشتمانی بۆ هاونیشتمانییان دەردەکات.

فەرمانگەکەی هەولێر نۆیەمین فەرمانگەی دەرکردنی کارتی نیشتمانییە لە عێراق.

بەڕێوەبەری رەگەزنامەی هەولێر رایگەیاند، کارتی نیشتمانی دەبێتە جێگرەوەی ناسنامەی باری شارستانی، رەگەزنامە و کارتی زانیاری بێت، و هاونیشتمانیان لەڕێگەی دەرکردنی کارتی نیشتمانییەوە دەتوانن هەموو کارەکانیان لە فەرمانگەکانی حکومەت بەرێوەببەن بەبێ کێشە و گرفت". 

کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەڕێگەی پرۆژەی کارتی نیشتمانی، ناسنامەی باری شارستانی و رەگەزنامە و کارتی زانیاری یەکدەخرێن و دەکرێن بە یەک کارت.

دوای ئەوەی بەشێوەیەکی فەرمی فەرمانگەکە دەست دەکات بەدەرکردنی کارتی نیشتیمانی، هانیشتیمانیانی باشووری کورستان دەتوانن لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە خۆیان ناونووس بکەن بۆ دەرهێنانی ئەو کارتە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە