بە دوو درۆن هێرش کرایە سەر هەولێر و دهۆک

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ بە دوو درۆن هێرش کرایە سەر هەردوو شاری هەولێر و دهۆک. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێرشەکان زیانی گیانییان نەبووە.
 
یەکەم هێرش ئەمڕۆ شەممە نزیک کاژێر 10:30 بە درۆن بۆسەر شاری هەولێر کرا. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، هێرشەکە لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە رێگەی سیستمی بەرگرییەوە لە ئاسمان تێکشکێندراوە.
 
هێرشی دووەم کاژێر 11:00ـی ئەمڕۆ بۆسەر شاری دهۆک کرا. بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیەی بۆ رووداو نێردراوە، هێرشەکە کراوەتە سەر ناوچەیەکی قەرەباڵخی شارەکە.
 
سەرچاوەیەک بە رووداوی گوت، هێرشەکە پێش ئەوەی بگاتە ئامانجەکەی تەقەی لێکراوە و بێکاریگەر کراوە.
 
بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە لەگەڵ ئێران لە 28ـی شوباتەوە بۆ ئەمڕۆ 28ـی ئادار، هەرێمی کوردستان بە 461 درۆن و مووشەک هێرشی کراوەتە سەر و لە ئەنجامدا 14 کەس گیانیان لەدەستداوە و 85 کەسیش بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە سلێمانیش گازی ماڵان دابەشدەکرێت و نۆرە گیراوە

نەوت و کانزاکانی هەولێر: ئەمڕۆ 30 هەزار بوتڵ گازی ماڵان دابەش دەکەین

پشکی گازی ماڵان لە هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی جەنگی ناوچەکەوە کەم بووەتەوە و نرخی بازرگانی بەرز بووەتەوە. بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەولێر دەڵێ، ئەمڕۆ 30 هەزار بوتڵ گازی ماڵان بە نرخی حکومی دابەش دەکەن. لە سلێمانیش دابەشکردنی گازی حکومی بەردەوامە.