لە هەولێر کچێکی تەمەن 16 ساڵ بە گوللە خۆی كوشت

28-04-2016
راوچی حەسەن @Rawchihasan
نیشانەکردن هەولێر خۆكوشتن
A+ A-

رووداو - هەولێر

لە شارۆچكەی بنەسڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر کچێکی تەمەن 16 ساڵ بە گوللە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و پۆلیس دەڵێت، ناتوانن هۆكاری خۆكوشتنەكەی ئاشكرا بكەن.

رۆژی پێنجشەممە 28-4-2016 لە شارۆچكەی بنەسڵاوەی سەر بە هەولێر، کچێکی تەمەن 16 ساڵ گوللەیەك بەخۆیەوە دەنێت و دەست بەجێ گیان لەدەستدەدات.

 لە راگەیێندراوێکی پۆلیسی هەولێردا هاتووە "دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا کچێك لە شارۆچکەی بنەسڵاوە بە گوللە خۆیكوشتووە".

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، کچەکە ناوی "ئیمان قاسم عەبدولخالق"ـە و بۆ گەیشتن بە هۆکاری خۆ کوشتنەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەلایەن پۆلیسەوە کراوەتەوە.

لەبارەی هۆكاری رووداوەكە هۆگر عەزیز گوتی "تاوەكو لێكۆڵینەوەكان تەواونەبن، ناتوانن هیچ لێدوانێك لەسەر رووداوەكە بدەن".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە