رووداو دیجیتاڵ
ماڵی میوزیکی زەهاوی بە کۆنسێرتێکی دیکە قەڵای هەولێری پڕاوپڕ کرد لە میوزیک و گۆرانیی کوردی.
کۆنسێرتەکە میوزیسیان و دەنگبێژانی لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستانەوە کۆکردەوە.
گرووپی شاماران لە رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی کوردستان بەشدار بوون. هاوکات، هونەرمەند هندرێن رۆژ و خوشکەکەی بە جیا لە کۆنسێرتەکەدا گۆرانییان چڕی.
لای خۆیەوە، هەژار زەهاوی جگە لە سەرپەرشتیکردنی کۆنسێرتەکە، دەفیشی لەگەڵ گرووپەکان لێدا.
ماڵی میوزیکیی زەهاوی لە 4ـی تشرینی دووەمی 2021 لەلایەن هەژار زەهاوییەوە دامەزرا. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پاڵپشتیی دارایی پڕۆژەکە دەکات و رووداو سپۆنسەری میدیایی کۆنسێرتەکانیەتی.