فەرهاد سەنگاوی دەرچووە یان نا؟

28-09-2013
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن فەرهاد سەنگاوی
A+ A-

رووداو - هەولێر
سەرچاوەكان لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنن، كە فەرهاد سەنگاوی، كاندیدی ژمارە 67ی لیستەكەیان دەنگی پێویستی بەدەستهێناوەو دەچێتە خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان.

لاپەڕەی تایبەتی فەرهاد سەنگاویش لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبو‌وك ئاماژەی بە دەرچوونی ناوبراو كردووە. لە لێدوانێكیشیدا بۆ (رووداو) سەنگاوی گوتی: "سەرچاوەكان پێم دەڵێن دەرچووم، بەڵام خۆشم چاوەڕوانی ئەنجامی فەرمی كۆمیسیۆن دەكەم".

فەرهاد سەنگاوی لە لاپەڕەكەی خۆی لە فەیسبووك بۆ هەوادارانی نووسیوە "ئەمجارەیان لە ناو ململانێیەكی تو‌وندی كەسی و حزبی‌و ناوچەیی و عەشیرەتی و زۆر شتی نەخوازراوی تردا، ئێوە سەری برای خۆتان بەرزتر كردەوە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە