کۆمیسیۆن: داوامان کردووە 15 بۆ 21ی مانگی داهاتوو لە قوتابخانەکان بکرێتە پشوو

28-09-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کۆمیسیۆن بۆ ئامادەکاریی هەڵبژاردن داوای لە وەزارەتی پەروەردە کردووە؛ لە رۆژی 15ی مانگی داهاتووەوە باڵەخانەی قوتابخانەکانی رادەست بکات.
 
ئەمڕۆ شەممە، 28ی ئەیلوولی 2024، نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "داوامان لە وەزارەتی پەروەردە کردووە کە پێنج رۆژ پێش هەڵبژاردنی گشتی و رۆژێک دواتر، واتە لە 15ی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکو 21ی هەمان مانگ بکرێتە پشوو و ئەو قوتابخانانەمان رادەست بکەن کە وەکو بنکەی هەڵبژاردن دیاریکراون، چونکە بۆ گواستنەوەی ئامێر و کەلوپەلەکانمان پێویستمان بە چەند رۆژێک دەبێت."
 
بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق گوتیشی، "هێشتا وەزارەتی پەروەردە بڕیاری کۆتایی نەداوە و چاوەڕێی وەڵامی ئەوانین."
 
لەبارەی ئامادەکارییەکان نەبەرد عومەر ئاماژەی بەوەدا، "95%ی ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن تەواو بووە و تەنیا دابەشکردنی فۆڕمی هەڵبژاردن ماوە."
 
20ی تشرینى یەکەم دیاریکراوە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، دوو رۆژ بەر لەوە دەنگدانى تایبەت بەڕێوەدەچێت. بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ماوەی 20 رۆژ بەردەوام دەبێت، واتە تاوەکو رۆژی 15ـی ئۆکتۆبەری 2024.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین بۆ زێدی خۆیان. وێنە: AFP

دەزگای خێرخوازیی بارزانی: 839 خێزانی کورد گەڕاونەتەوە عەفرین و هاوکارییان دەکەین

ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەڵێت، لە رێگەی لیژنەوە پێشوازی لەو هاونیشتمانیانە دەکەن دەگەڕێنەوە عەفرین و تاوەکو ئەمڕۆ 4,100 کەس گەڕاونەتەوە. دەشڵێت، بەشێک لە عەرەبی هاوردە ماڵی کوردان چۆڵ ناکەن.