رووداو دیجیتاڵ
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له شاندێكى هاوبه‌شى به‌رپرسانى دیوانی ئه‌وقافى ئايينه‌كانى مه‌سيحى، ئێزدى و سابيئه‌ى مه‌ندائى، سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ به سه‌رۆكايه‌تيى د. رامى جۆزێف ئاغاجان، سه‌رۆكى ديوان كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی دیدارەکە دەڵێت، دۆخى پێكهاته ئايينييه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا و ده‌رباره‌ى ئاماده‌يى و به‌شدارى و هاوبه‌شيى پێكهاته‌ى مه‌سيحى، ئێزدى و سابيئه‌ى مه‌ندائى له پێگه و دامه‌زراوه سياسى و كارگێڕييه‌كاندا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى فراوانکردن و قووڵکردنه‌وه‌ی کولتووری پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کترقبووڵکردن له هه‌موو ئاسته‌کانی ژیاندا کرده‌وه، به‌تایبه‌تی له په‌روه‌رده و خوێندندا.
شانده‌که "ستایش و پێزانینیان بۆ رۆڵ و خه‌مخۆری"ـی نێچیرڤان بارزانی و کار و پشتیوانی‌یان له پێکهاته‌کان ده‌ربڕی. ئەمە بەگوێرەی راگەیێندراوەکە.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى هه‌موو پشتگيرييه‌ك بۆ مسۆگه‌رى و ده‌سته‌به‌ركردنى هه‌موو مافه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌كان له وڵات، جه‌ختى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان بۆ "هه‌ميشه به نيشتمانى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى بۆ هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه و پارێزەری مافه‌كانيان ده‌بێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ