لە چەند شوێنێکی شرنەخ و وان سبەی کرایە پشوو

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەهۆی بەفر و سەرماوە لە چەند شوێنێکی باکووری کوردستان و تورکیا رۆژی دووشەممە کرایە پشوو و چەند شوێنێکی وان و شرنەخ دەگرێتەوە.   
 
شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین کە تورکیا و باکووری کوردستانی گرتووەتەوە، کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیانی خەڵک دروستکردووە. لە چەند شوێنێکی پارێزگاکانی وان و شرنەخ لە باکووری کوردستان و پارێزگاکانی زۆنگوڵداک، کارابووک، دوزجە، کاستامۆنو و بۆڵو لە تورکیا رۆژی دووشەممە 29-12-2025 کرایە پشوو.
 
ئەو پشووە، ناوەندە حکومی و تایبەتەکانی خوێندن، دایەنگەکان، ناوەندەکانی چاودێریی منداڵان و سەنتەرەکانی راهێنان دەگرێتەوە. هەروەها هەموو تاقیکردنەوەکان لە سەرتاسەری ئەو پارێزگایانە دواخران.
 
هاوکات مۆڵەتی کارگێڕی تایبەت بۆ ئەو فەرمانبەرانە دەرکرا کە خاوەن پێداویستی تایبەتن یان دووگیانن. رۆژی دووشەممە بۆ ئەوانیش بە پشوو هەژمار دەکرێ.
 
شرنەخ.. خوێندنگەکانی بەیتوشەباب کرایە پشوو
 
لە شارۆچکەی بەیتوشەبابی سەر بە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان، بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە خوێندن بۆ ماوەی رۆژێک کرایە پشوو.
قائیمقامییەتی بەیتوشەباب رایگەیاند، بۆ پاراستنی ژیانی قوتابیان و مامۆستایان لە مەترسیی خلیسکان و بەستن، بڕیاردرا رۆژی دووشەممە لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن بکرێتە پشوو.
 
وان: مۆڵەت بۆ ئەو دایکانەی منداڵی تەمەن 0-6 ساڵیان هەیە
 
لە وان، جگە لە بەفربارینی زۆر، رێکاری پێویست دژی مەترسیی بەستن و تەمومژ گیراوەتەبەر. خوێندنگەکان، سەنتەرەکانی راهێنان، فێرگە پیشەییەکان و سەنتەرەکانی پاڵپشتیی خێزانی، پشووەکەی رۆژی دووشەممە دەیانگرێتەوە.
 
لە وان، جگە لە فەرمانبەرانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و دووگیان، ئەو دایکانەی فەرمانبەری حکومەتن و منداڵی تەمەن 0 بۆ 6 ساڵیان هەیە، رۆژی دووشەممەیان بە مۆڵەت بۆ هەژمار دەکرێت.
 
پارێزگای کارابووک رایگەیاند، بەهۆی بەردەوامیی بەفربارینی زۆر، لە سەرتاسەری پارێزگاکەدا قوتابخانەکان کرانە پشوو.
 
هەروەها پارێزگای دوزجە بەهۆی مەترسیی بەستن و زیادبوونی بەفربارینەوە، رۆژی دووشەممەی بۆ قوتابخانەکان، سەنتەرەکانی راهێنان و خولەکانی قورئان کردە پشوو.
 
لە پارێزگای بۆڵو خوێندن بۆ ماوەی رۆژێک رادەگیرێت
 
بەهۆی سەرما و بەفربارینەوە رۆژی دووشەممە 29-12-2025 خوێندن بۆ ماوەی رۆژێک راگیرا.
 
لە راگەیێندراوی پارێزگای بۆڵودا هاتووە: "بەهۆی بەردەوامیی بەفربارین و نائاسایی کەشوهەوا، رۆژی دووشەممە لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن پشووە. فەرمانبەرانی دووگیان، خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەو دایکانەی منداڵیان لە باخچەی ساوایان و دایەنگەکانە، مۆڵەتیان پێدەدرێت. بەڵام کارمەندانی کەرتی تەندروستی و ئەمنی و ئەو شوێنانەی 24 کاژێر کار دەکەن، پشووەکە نایانگرێتەوە."
 
کاستامۆنو: پشوو لە شارۆچکەی کورێ
 
لە شارۆچکەی کورێی سەر بە پارێزگای کاستامۆنو لە تورکیا، بەهۆی بەفربارینەوە خوێندن بۆ ماوەی رۆژێک راگیرا. 
قائیمقامییەتی کورێ رایگەیاند، بەهۆی خراپیی کەشوهەوا و بۆ پاراستنی سەلامەتیی خەڵک، رۆژی دووشەممە خوێندن لە هەموو قوتابخانەکان بەشێوەی راستەوخۆ رادەگیرێت و فەرمانبەرانی دووگیان و خاوەن پێداویستی تایبەتیش مۆڵەتیان پێ دەدرێت.
 
زۆنگوڵداک.. هۆشداریی گەردەلوول و بەفر درا
 
پارێزگای زۆنگوڵداک رایگەیاند، بەهۆی ئەو گێژەڵووکە، باران و بەفربارینەی چاوەڕوان دەکرێت لە دووشەممەوە زیاد بکات، پرۆسەی خوێندن لەو رۆژەدا دەوەستێنرێت و رۆژی سێشەممە خوێندن ئاسایی دەبێتەوە.
 
بەگوێرەی هۆشدارییەکانی کەشناسی، ئەو شەپۆلی بەفربارینەی باکووری کوردستانی گرتووەتەوە، ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەشتیاران لەنێو بەفر شەڕە تۆپەڵ دەکەن

بەفربارین لە دهۆک؛ گەشتیارانی عێراق روویان لە چیاکانی گارە و مەتین کردووە

بەفربارین هەردوو چیای گارە و مەتینی سپیپۆش کردووە و ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری لە پارێزگاکانی عێراق و ناوچەکانی دیکە بردووەتە پارێزگای دهۆک. لە کەشێکی سارددا، خێزانێکی دهۆکی میوانداریی گەشتیارانی عەرەبی موسڵ دەکەن.