وەزارەتی ناوخۆ 250 ماتۆر دەكرێت

29-01-2015
ئاسۆ سەراوی
نیشانەکردن وەزارەتی ناوخۆ
A+ A-

رووداو-هەولێر

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان 250 ماتۆرسیكل بۆ پۆلیسی هاتوچۆ دەكرێت.

د.عیزەت سابیر، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەهلی كردووە بۆ كڕینی 250 ماتۆر بە بڕی 10 ملیۆن دۆلار، نرخی هەر ماتۆرێكیش بە 4 دەفتەر دۆلارە، ئەمە لە كاتێكدایە هەرێمی كوردستان لە قەیرانی دارایی و بێ‌ مووچەییدایە، كەچی وەزارەتی ناوخۆ 250 ماتۆر بەو نرخە زۆر كڕیوە".

لیوا رزگار عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان، هەواڵەكەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو پشتڕاستكردەوە و گوتی:" راستە ماوەی چەند رۆژێكە ئەو ماتۆرانەمان وەگرتوون كە 250 دانەن و جۆرەكەیان هۆندای 4 پستۆنە، لە ئایندەش دەست بە دابەشكردنی ئەو ماتۆڕانە دەكەین بە سەر پۆلیسی هاتوچۆ".

سەبارەت بە نرخەكەشی بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەدا، كە ئەو ئاگاداری وردەكاری گرێبەستەكە نییە و نازانێ‌ چۆن كراوە، بەڵكو وەزارەتی ناوخۆ كڕیویەتی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە