وەزارەتی ناخۆی هەرێمی کوردستان ناوی ئەو کەسانە بڵاودەکاتەوە کە لە دەروازەی مونزریەوە گەڕاونەتەوە

29-02-2020
هەڵۆ محەممەد
هەڵۆ محەممەد
نیشانەکردن کۆرۆنا
A+ A-
 
 
 
رووداو - گەرمیان

 گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆ ناوی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە لە دەروازەی سنووریی مونزریەوە گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان و پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ نەکراوە  و لیژنەیەک بۆ ئاگادارکردنەوەیان پێکهێنراوە.
 
د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ناوی هەموو ئەو کەسانە بڵاودەکەینەوە کە لە دەروازەی سنووریی مونزریەوە هاتوونەتەوە هەرێمی کوردستان و لیژنیەک پێکهێنراوە بۆ ئەوەی هەموویان ئاگادار بکرێنەوە".
 
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان داوا لە هاونیشتمانییان دەکەن ئەگەر کەسانێک دەناسن لە ئێران گەراوەتەوە و کەرەنتینە نەکراون، زانیاری بە لیژنەکانی تەندروستیی بەرەنگاربوونەوە بدەن بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
 
د. جووتیار عادل ئاماژەی بەوە کرد، "هێڵی بەپەلەمان هەیە و دەبێت خەڵک هاوکارمان بن لەڕێگەی هێڵی بەپەلەوە لیژنەکانی بەرەنگاربوونە و خۆپاراستن دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاگاداربکەنەوە".
 
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە، دەبێت خەڵک هەست بەبەرپرسیارێتی بکەن و کەرەنتینەکردنی خۆیان بە زیندانیکردن تێنەگەن.
 
ناو و ناونیشانی ئەو هاونیشتمانییانەی لە دەروازەی مونزریەوە هاتوونەتەنەوە:
 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە