رووداو - هەولێر
41 گرووپی هەڵپەڕکێ لە چوار پارێزگای ورمێ، سنە، کرماشان و ئیلام داوایانکردبوو لە فێستیڤاڵەکەدا بەشداربن، بەڵام بەڕێوەبەری فێستیڤاڵەکە بۆ قۆناخی نمایشکردن 12 گرووپی هەڵبژاردووە.
لەنێو ئەو 12 گرووپەدا کێبڕکێ لەسەر پلەکانی یەکەم، دووەم و سێیەم دەکرێت، کە لەلایەن لیژنەی داوەرانەوە دەستنیشان دەکرێن.
فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێی بانە تاوەکو رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت، لە کۆتاییدا لیژنەی داوەران گرووپە یەکەمەکان دەستنیشان دەکەن تاوەکو فێستیڤاڵێکی دیکە، ئەوان ناسناوی باشترین گرووپی هەڵپەڕکێی رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵدەگرن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ