گالەری

 
بەشێک لە هێزەکانی زێرەڤانی رێنوێنی شۆفێران دەکەن بە بەستنی دەمامک و پابەندبوون بە رێنوێنییە تەندروستییەکانەوە. هەروەها بە هاونیشتمانیان راگەیاندووە کە سبەی لە ئەگەری بەکارنەهێنانی دەمامک بە پێبژاردن سزا دەدرێن.
 
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت و لایەنە تەندروستییەکانیش بەردەوام هۆشداری دەدەن و رێنوێنیی خەڵک دەکەن بۆ پابەندبوون بە رێکارە خۆپارێزییەکانەوە.
 
لە راگەیێندراوی دوێنێی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر داوا لە دانیشتووانی شاری هەولێر کراوە کە دەمامک بەکاربهێنن، بەپێچەوانەوە سزا دەدرێن.