لە هەریر دوو پشیلە جووجەڵە بەخێودەکەن

29-03-2021
سەرکەوت محەممەد
یەکێک لە پشیلەکانی جانگیر لەگەڵ کۆمەڵێک جووجەڵە
یەکێک لە پشیلەکانی جانگیر لەگەڵ کۆمەڵێک جووجەڵە
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

ئەگەر چی پشیلە زیندەوەرێکی گۆشتخۆرە و جووجەڵەش یەکێکە لەو خۆراکانەی کە پشیلە حەزی لێدەکات، بەڵام لە شارۆچکەی هەریر دوو پشیلە خۆویستانە کۆمەڵێک جووجەڵە بەخێودەکەن و پارێزگارییان لێدەکەن.
 
جانگیر حەمەد، پۆلیسێکی هاتووچۆی تەمەن 48 ساڵانە کە لە گوندی باتاس سەر بە قەزای هەریر دەژی، ماوەی شەش ساڵە لە باخچەکەی پشیلە بەخێودەکات. ئەو پۆلیسە حەزی لە بەخێوکردن و خۆماڵیکردنی ئاژەڵە، بۆیە ساڵی رابردوو 15 جووجەڵەی کڕی و لە نزیک پشیلەکانی بەخێوی دەکردن.
 
ئەوەی جێگەی سەرنجی ئەو پۆلیسەی هاتووچۆ بوو، هاوڕێیەتی نێوان پشیلە و جووجەڵەکان بوو، جانگیر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاتێک جووجەڵەکانم بردە باخچەکەوە، بینیم کە یەکێک لە پشیلەکان بەخێرایی بەرەو روویان هات، نەمهێشت زۆر نزیکی بکەوێتەوە، چونکە وامدەزانی زیان بە جووجەڵەکان دەگەیێنێت، بەڵام پشیلەکە دەستی بە لێسانەوەیان کرد".
 
جانگیر ماوەی شەش ساڵە پشیلەی بەڕەڵڵا بەخێودەکات، ئێستا دوو پشیلەی پارێزگاری لە جووجەڵەکانی دەکەن. جانگیر دەڵێت: "هەندێک کەس پەیوەندییان پێوەکردم بۆ ئەوەی پشیلەکە بفرۆشم، بەڵام پێم گوتن 'نا'، من چێژ لە بەخێوکردنی ئاژەڵی ماڵی دەبینم".
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا جانگیر ئاماژەی بەوە دا، حەز دەکات پشیلەکانی پێشانی خەڵک بدا و ئەو پارەیەی لەو رێگەیە کۆی دەکاتەوە بیبەخشێتە نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر و هیوا لە سلێمانی.
 
لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی ئاسایی ئاژەڵە بەڕەڵڵاکانی وەکو سەگ و پشیلە لەسەر شەقام و کۆڵانەکان دەبینرێن، بەهۆی کەمیی یان نەبوونی شێڵتەری بەخێوکردنی ئەو ئاژەڵانە، هەندێکجار خەڵک دەیانبەنەوە بۆ ماڵەوە یان خۆراکیان پێدەدەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە