رووداو دیجیتاڵ
لە چیای گارە 25 سانتیمەتر بەفر باریوە، تیمەکانى بەڕێوەبەرایەتیى سەخبێری رێگاوبانى دهۆک رایگەیاند، رۆژانە تیمەکانیان لەو چیایە خەریکى کردنەوەی رێگاکانن.
کەمال محەممەد، گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى سەخبێرى رێگاوبانى دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ تیمەکانمان بەردەوام بوون لە کردنەوەی رێگای چیایى گارە، کە 25 سانتیمەتر بەفر باریوە و بەفربارین لە سەر چیاکە بەردەوامە."
گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى سەخبێرى رێگاوبانى دهۆک ئاماژەی بەوەش کرد، گارە و سەرزێر دوو شوێنى بەفرینن لە سنوورى پارێزگای دهۆک، بەتایبەتى گارە زیاتر لە سێ مانگە "رۆژانە تیمەکانمان لەو چیایە خەریکى کردنەوە و پاککردنەوەى رێگاکانن لە بەفر."
بەپێی زانیاریى کەشناسیی دهۆک، ئەم ساڵ لە چیای گارە نزیکەی 350 سانتیمەتر بەفر باریوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ