گالەری

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
16 Photos
بڵند تاهیر
بڵند تاهیر @Bilindtahir
 
 
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرەڕای ئەو جەنگەی ئێران تێکەوتووە، دوومەڵانی ئێرانی بە بڕی زۆر گەیشتووەتە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، وەک هەموو ساڵێک خواستێکی زۆری لەسەرە. 
 
ئێستا فرۆشیارانی بازاڕە میلـلییەکانی شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک، بڕێکی زۆر لەو بەرهەمە وەرزییەیان نمایش کردووە و سەرنجی کڕیارانیان راکێشاوە. نرخی هەر کیلۆگرامێک دوومەڵانی هاوردەکراوی ئێرانی، بەپێی قەبارە و کوالێتییەکەی، لەنێوان 25 هەزار دینار بۆ 45 هەزار دیناری عێراقییە، ئەم نرخە وادەکات بۆ بەشێکی زۆر لە هاووڵاتییان کڕینی ئاسانتر بێت بە بەراورد بە دوومەڵانی خۆماڵی.
 
لەلایەکی دیکەوە، دوومەڵانی خۆماڵیی کوردستان کە بە تام و بۆنە بەهێزەکەی ناسراوە، هێشتا بە شێوەیەکی بەرفراوان لە بازاڕەکاندا دەرنەکەوتووە. بە گوتەی فرۆشیاران، ئەو بڕە کەمەی کە لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان کۆکراوەتەوە، بەهۆی دەگمەنی و زۆریی خواست لەسەری، نرخەکەی گەیشتووەتە نزیکەی 75,000 دینار بۆ هەر کیلۆیەک.
 
چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ هاتنی بارانی زیاتری بەهار، بڕی بەرهەمی خۆماڵی زیاد بکات، ئەمەش رەنگە ببێتە هۆی دابەزینێکی کەم لە نرخەکەیدا.
 
دوومەڵان جۆرێکە لە کارگی خۆڕسکی ژێرزەوی کە بە شێوەیەکی سرووشتی و بەبێ دەستێوەردانی مرۆڤ لە ناوچە نیمچە وشکەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، لەنێویاندا هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی رۆژئاوای ئێران، گەشە دەکات. زیاتر لە وەرزی بەهاردا و بەتایبەتی دوای بارانبارینی بەلێزمە و دەرکەوتنی هەورەبرووسکە دەردەکەوێت.