رووداو دیجیتاڵ
دوای وشکەساڵییەکی زۆر، وەرزی بارانبارینی ئەم ساڵ بەنداوەکانی کوردستان بووژاندەوە. بەنداوی گۆمەسپان، لە سنووری پارێزگای هەولێرە و ساڵی رابردوو ئاستی ئاوی زۆر دابەزیبوو، ئێستا نزیکەی 20 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی گلداوەتەوە و خەریکە سەرڕێژ ببێت.
جگە لەو بەنداوە، لە سنووری پارێزگای هەولێر چەندین بەنداو و پۆندی دیکە ئاویان گلداوەتەوە و بووژاونەتەوە، بەنداوی ئاقووبانیش ئەمڕۆ سەرڕێژ بوو.
وێنەکان دیمەنی بەنداوەکە و کەشوهەوای باراناویی ئەم رۆژانە پێشان دەدەن. بەپێی پێشبینیی کەشناسیش، بارانبارین تاوەکو چەند رۆژێکی دیکە بەردەوام دەبێت.