رووداو دیجیتاڵ
هێزە ئەمنییەکان لە سنە ئەندامێکی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی قوتابخانەکانی پارێزگای سنەیان دەستبەسەر کرد و رێگەیان نەدا هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی مامۆستایانی سنە بکرێت.
بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە 29-04-2024 هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی مامۆستایانی قوتابخانەکانی پارێزگای سنە لە رێگەی ئۆنلاینەوە بکرێت، بەڵام هێزە ئەمنییەکان خالید ئەحمەدی، بەڕێوەبەری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی مامۆستایانی پارێزگای سنەیان دەستبەسەر کرد.
ئەنجوومەنی هاوئاهەنگی رێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران دەڵێت، هێزەکانی ئیتلاعات کاژێر 3ی بەرەبەیان چوونەتە سەر ماڵی خالید ئەحمەدی و بێ ئەوەی بڕیاری دادگەی پێشانبدەن، دەستبەسەریان کردووە.
ئەنجوومەنەکە سەرکۆنەی دەستبەسەرکردنی مامۆستا خالید ئەحمەدی دەکات و داوا دەکات بە خێرایی ئازاد بکرێت. خالید ئەحمەدی، چالاکڤانی پیشەیی مافی مامۆستایان و هەروەها ژینگەپارێزێکی ناسراوی شاری سنەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ