گالەری

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
15 Photos
بڵند تاهیر
بڵند تاهیر @Bilindtahir
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی سەمایە، لە هەولێر رێوڕەسمێک بۆ ئەو بۆنەیە سازکرا و چەندین تیپی هونەری جیاواز نمایشی سەرنجڕاکێشیان کرد.
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و لاوانی هەولێر، رێوڕەسمە هونەرییەکەی لە هۆڵی رۆشنبیری رێکخست.
 
چەندین تیپی هونەریی جیاواز بەشدارییان کرد و تابلۆی سەمای رەسەن و هەڵپەڕکێی ناوچە جیاجیاکانیانی کوردستانیان پێشکێش کرد.
 
لە چالاکییەکەدا، هەریەک لە تیپی هونەرە میللییەکانی هەولێر، تیپی ئارمانج، و تیپی هونەریی میللیی سریانی، چەندین نمایشی هونەرییان پێشکێش کرد کە گوزارشتیان لە کولتوور و مێژووی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان دەکرد و رەنگینییەکی زیاتریان بە رێوڕەسمەکە بەخشی.
 
لە کۆتایی چالاکییەکەدا و وەک وەفایەک بۆ خزمەت و ماندووبوونیان لە بواری هونەری و فۆلکلۆردا، خەڵاتی رێزلێنان بەسەر چەند کەسایەتییەکی دیاری ئەو بوارەدا دابەش کرا.
 
رۆژی جیهانیی سەما، ساڵانە لە 29ی نیسان لە سەرتاسەریی جیهان بەرز رادەگیرێت. ئەم رۆژە لە ساڵی 1982 لەلایەن لیژنەی سەمای نێودەوڵەتیی (ITI) سەر بە رێکخراوی یونسکۆ (UNESCO) دیاری کراوە.