Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی رێبین گورانی

وێنەی رێبین گورانی

کوردستان29-08-2025

تەندروستیی ژینگەپارێزێکی خۆبەخش لە مەریوان تێکچووە و کەوتووەتە کۆماوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
ناسر پیرۆتی

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

ناسر پیرۆتی

رۆژی بڵاوکردنەوە

29-08-2025

بابەتی پەیوەندیدار

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ
کوردستان31-05-2026

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە
کوردستان31-05-2026

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان31-05-2026

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

 
رووداو دیجیتاڵ

گەنجێک لە مەریوان کە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی ئەو شارە تەندروستیی تێکچووە، کەوتووەتە کۆماوە و تەندروستیی ناجێگیرە.
 
ئەنجوومەنی ژینگەپارێزیی سەوزی چیا رایگەیاند، گەنجێکی خەڵکی گوندی ساوای مەریوان بەناوی رێبین گورانی، کە هەفتەی رابردوو لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی ناوچەی هەنجیرانی مەریوان بەهۆی هەڵمژینی زۆری دووکەڵ تەندروستیی تێکچووبوو، کەوتووەتە کۆماوە و لە نەخۆشخانەیەکی سنە خەوێندراوە.
 
بەپێی راگەیێندراوی ئەنجوومەنەکە، رێبین گورانی دوای تێکچوونی تەندروستیی، براوەتە نەخۆشخانەی مەریوان، بەڵام پزیشکانی نەخۆشخانەی مەریوان بە پێویستیان نەزانیوە لە نەخۆشخانە بخەوێندرێت و لەژێر چاودێریدا بێت، بۆیە رەوانەی ماڵەوەیان کردووتەوە. رۆژی سێشەممە 26-08-2025 تەندروستیی زیاتر تێکدەچێت و تووشی هەناسەتەنگی دەبێت، دواتر دەکەوێتە کۆماوە.
 
رێبین گورانی ئێستا لە بەشی چاودێریی چڕی نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە خەوێندراوە؛ ئەنجوومەنی سەوزی چیا دەڵێت، تەندروستیی ناجێگیرە.
 
ئەنجوومەنی سەوزی چیا دەشڵێت، بەردەوام داوای لە ژینگەپارێزانی خۆبەخش کردووە بێ هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەو ئەنجوومەنە نەچنە شوێنی سووتانی دارستانەکان، بۆئەوەی تووشی کێشە نەبن.