تەرمی کچە کوردێکی کۆبانی لە بولگاریا دەدۆزرێتەوە

29-12-2023
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دوای حەوت رۆژ لە ونبوونی و نەمانی پەیوەندی لەگەڵ ماڵباتەکەی، تەرمی کچێکی گەنجی خەڵکی شاری کۆبانیی رۆژئاوای کوردستان بە ناوی یاسەمین شوکری، لە دارستانەکانی بولگاریا دۆزرایەوە.
 
بە پێی زانیاریی سەرچاوە خۆجێیەکانی رۆژئاوای کوردستان، تەرمی یاسەمین شوکری، کچە کوردەکەی خەڵکی کۆبانی رۆژی 28ی کانوونی یەکەمی 2023، لە ناو بەفری دارستانەکانی وڵاتی بولگاریا دۆزراوەتەوە.
 
دۆزینەوەی تەرمی ئەو کچە گەنجە کوردە دوای ئەوە هات کە حەوت رۆژ بەسەر ونبوونی و نەمانی پەیوەندیی لەگەڵ ماڵباتەکەی تێپەر ببوو. 
 
بەپێی زانیارییەکان، یاسەمین شوکری لە کۆبانی چووبووە تورکیا و لەوێ خۆی گەیاندووە بولگاریا بۆ ئەوەی بچێتە ئەوروپا، بەڵام لە نێو دارستانەکانی بولگاریا لە هاوڕێیانی دادەبڕێت و وون دەبێت.
 
 ئەو کچەی خەڵکی کۆبانی دوای ئەوەی لە نێو دارستانەکانی بولگاریا ون دەبێت، لە سەرمادا رەق دەبێتەوە و گیانی لەدەستدەدات.
 
لە مانگی کانوونی یەکەمی 2023، سێ کەسی خەڵکی سووریا و رۆژئاوای کوردستان لە نێو دارستانەکانی بولگاریا گیانیان لەدەستداوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دەستەی مافی مرۆڤ: 500 زیندانی چاکسازییەکان سزای لەسێدارەدانیان هەیە

بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسا و پاراستنی مافی مرۆڤ رایگەیاند، 500 زیندانی لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەن کە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە. ''زۆریی سزادراوان، سیستمی چاکسازیی نێو چاکسازییەکانی خستووەتە ژێر پرسیارەوە.''