بەفر رێگەی 50 گوندی لە دهۆک داخست

29-12-2025
ناسر عەلی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەهۆی شەپۆلێکی بەفربارین و نزمبوونەوەی پلەی گەرما، رێگەی 50 گوند لە سنووری پارێزگای دهۆک داخراون. بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی رێگەوبانەکانی دهۆکیش هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان کە بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان دەرنەچن.
 
بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفریەی ئەمڕۆ ناوچەکەی گرتووەتەوە، پلەی گەرما لە سنووری ناحیەی کانی ماسێ بۆ 6 پلە ژێر سفر دابەزیوە. بەو هۆیەشەوە رێگەی 50 گوند بە تەواوی داخراوە و هاتووچۆ لەنێوان سەنتەری دهۆک بۆ قەزای ئامێدی، ناحیەی ئەترووش لە قەزای شێخان و دهۆک بۆ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ زۆر زەحمەت بووە؛ بەو هۆیەشەوە بە دەیان ئۆتۆمبێل لە رێگەکاندا گیریان خواردووە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، حازم عومەر، بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی رێگەوبانەکانی دەرەوەی پارێزگای دهۆک بە رووداوی راگەیاند: "رێگەکان بۆ سەرجەم گوندەکانی سنووری قەزای ئامێدی 100% داخراون. هاتووچۆ لە رێگەی دهۆک - ئامێدی و ناحیەی شێلادزێ زۆر ئەستەمە و ناتوانین بڵێین کراوەن، چونکە شەپۆلەکە بەردەوامە و پلەی گەرما زۆر دابەزیوە؛ هەر دوو کیلۆمەترێک کە رایدەماڵین، دووبارە بەفر رێگەکە دادەخاتەوە."
 
بەپێی گوتەی بەڕێوەبەری رێگەوبانەکانی دهۆک، ئێستا هەشت تیمی راماڵینی رێگەکان بە 50 ئامێر و 100 فەرمانبەر لە کاردان بۆ کردنەوەی رێگە سەرەکییەکان، بەڵام بەهۆی بەردەوامیی بەفرەکەوە کارەکە ئاسان نییە. 
 
داوای لە هاونیشتمانییان کرد: "هەر کەسێک کاری زۆر پێویستی نەبێت، با لە ماڵ دەرنەچێت، چونکە هاتووچۆ لە دەرەوەی شاری دهۆک زۆر سەخت بووە."
 
بەپێی زانیارییەکان، لە سنووری قەزاکانی ئامێدی، شێخان و باتیفا، رێگەی نزیکەی 50 گوند بە تەواوی گیراوە. ژمارەیەکی زۆر لەو هاونیشتمانییانەی لە رێگەکاندا گیریان خواردووە، ڤیدیۆیان بۆ رووداو ناردووە و داوا دەکەن تیمەکان بە هانایانەوە بچن و رێگەکان بکەنەوە.
 
شەپۆلی بەفربارینەکە لە کاژێر 9:00ی بەیانیی ئەمڕۆوە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی گرتووەتەوە و تاوەکو ئێستا [کاژێر 3:00ی ئێوارە] بەردەوامە.
 
پلەی گەرما لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان نزیکەی سفرە و لە ناحیەی کانی ماسێ گەیشتووەتە 6 پلە ژێر سفر.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

.

جەلادەکەی نوگرەسەلمان دادگایی دەکرێت؛ 221 کەس وەکو شایەتحاڵ ئامادە دەبن

عەتا ئیبراهیمی 49 ساڵ، خەڵکی گوندی ئۆمەربلە لە کفری، کاتێک راگوێزراون بۆ نوگرەسەلمان، تەمەنی 11 ساڵ بووە. لەو زیندانە خوشکێکی لە برسا دەمرێت کە تەمەنی تەنیا یەک ساڵ بووە، حەوت کەسی ماڵباتەکەشی زیندەبەچاڵ کراون؛ ئێستا وەکو شایەتحاڵ بانگکراوە بۆ دادگە لە دژی عەجاج.