گەڕی دووەمی دەنگدانیش پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی یەکلایی نەکردەوە

خوله‌كێك لەمەوپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
گەڕی دووەمی دەنگدان بە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات و هیچ بەربژێرێک دەنگی پێویستی بەدەستنەهێنا و دەنگدان دەچێتە گەڕی سێیەم.
 
لە گەڕی دووەمدا، رێبوار کەریم 156 و شاخەوان عەبدوڵڵا 102 دەنگی بەدەستهێنا، دەنگە پووچەڵەکانیش 22 دەنگ بوون.
 
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، پێویستە هەر بەربژێرێک 165 دەنگ یان زیاتر بەدەستبهێنێت، بۆئەوەی پۆستەکە وەربگرێت.
 
لە گەڕی یەکەمدا رێبوار کەریم 153 دەنگ و شاخەوان عەبدوڵڵا 119 دەنگیان بەدەستهێنا.
 
دوای گەڕی یەکەمی دەنگدان، بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "لەگەڵ هەموو لایەنەکان کۆبوونەوەمان هەیە و بۆچوونی جیاواز هەیە. کێشەکە سیاسی و کەسی و زۆر هۆکاری دیکە هەیە."
 
بەنگین رێکانی کە بە مەبەستی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان لە پەرلەمان بوو، گوتی: "بەڕای من ئەمشەویش تەواو نابێ و لەم گەڕەشدا کەس دەرناچێت و دەچێتە گەڕی سێیەم و چوارەم، بۆیە پێموایە ئەمشەو کەس دەرناچێت و دانیشتنەکە بەردەوام دەبێت."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە