رووداو- کەرکووک
ماڵەکەی شێخ رەزای تاڵەبانی، شاعیری کورد لە کەرکووک بەشێکی زۆری داڕماوە و بووەتە کەلاوە.
نووسەر و رۆشنبیرانی کەرکووک بەپێویستی دەزانن ماڵەکەی شێخ رەزا بکرێتە مۆزەخانە یان شوێنەوارێکی دیاری شارەکە، نەک شوێنی خۆڵ و خاشاک.
خانووی شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی به‌رته‌كیه‌ی شاری كه‌ركووك. له‌نێو ئه‌و خانووه‌دا شێخ ره‌زا به ده‌یان هۆنراوه و یادداشتی نووسیوه‌ته‌وه، به‌ڵام 10 ساڵ زیاترە خانووه‌كه خاپوور بووه و بووەته زبڵدان.
عه‌بدوڵڵا قه‌رەداخی، كه خاوه‌ن 16 لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر هۆنراوه‌كانی شێخ ره‌زا، داخ هه‌ڵده‌كێشێت بۆ بینینی خانووه وێرانبووه‌کەی ئەو شاعیرەی کورد.
عه‌بدوڵڵا قه‌رەداخی، کە خۆیشی شاعیر و رۆشنبیرێکی کەرکووکە، ده‌ڵێت "لێره‌دا و له‌گه‌ڵ درووستكردنی ئه‌م خانووه‌دا شێخ ره‌زا خه‌ونی گه‌وره‌ی هه‌بووە، به‌داخه‌وه ئێستا خانووه‌كه‌ی وه‌كو كه‌لاوه ده‌بینین. ده‌بوو ئێستا مۆزه‌خانه یاخود قاوه‌خانه‌یه‌ك بوایه، ئه‌مه ئه‌و كاره‌ساته‌یه كه ده‌بێت مرۆڤی رۆشنبیر هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكات".
ئه‌مین شوانی، نووسه‌ر ده‌ڵێت "شێخ ره‌زا بۆ كورد، توركمان، تورك، فارس و عه‌ره‌ب شاعیرێكی باش و سه‌روه‌تێكه. ئەو خه‌ڵكی كه‌ركووكی به میلله‌تی خۆی زانیوه".
له كه‌ركووك هیچ گه‌ڕه‌ك و ناوه‌ند و شه‌قامێك به‌ناوی شێخ ره‌زاوه نه‌کراوه. پێش چه‌ند ساڵێك په‌یكه‌رێكی هه‌بوو، ئه‌ویش به‌ر نوژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان كه‌وت و جارێكی دیكه دانه‌نرایه‌وه.
داڕشتنەوە: حەکیم داود
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ