کەشناسی ئاماری بارانبارینی بڵاوکردەوە؛ 'ئەمڕۆ و سبەی باران دەبارێ'

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا زۆرترین بڕی باران لە هەرێمی کوردستان لە قەزای پێنجوێن باریوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ و سبەی لە "زۆربەی ناوچەکان" باران دەبارێت.
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕ پچڕی لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت. لە ناوچە سنوورییەکان بەفر دەبارێت؛ شەودا کاریگەری دابارین لە زۆربەی ناوچەکان لاواز دەبێت".
 
لە راگەیێندراوەکەدا کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە کەشوهەوای سبەی کردووە و رایگەیاندووە، لە کاتەکانی بەیانیدا تەم دروست دەبێت. هەروەها "لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی باکووری هەرێمی کوردستان نمەباران دەبارێ و لە ناوچە سنووریەکانی باکوور بەفرێکی کەم دەبارێت . پاشان لە شەودا کاریگەری دابارین زیاد دەکات لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران دەبارێ".
 
رێژەی بارانبارین
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماری بارانبارینی 24 کاژێری رابردووی لە کاژێر 09:00ـی بەیانی دوێنێ بۆ هەمان کاتی ئەمڕۆ بەمشێوەیە بڵاو کردووەتەوە:
 
- پارێزگای هەولێر:
هەولێر: 0 ملیمەتر
پیرمام: 0.7 ملیمەتر
سۆران: 5 ملیمەتر
خەبات: 0.2 ملیمەتر
بارزان: 2.2 ملیمەتر
سیدەکان: 5.5 ملیمەتر
خەلیفان: 1.6 ملیمەتر
 
- پارێزگای سلێمانی:
سلێمانی: 2.8 ملیمەتر
چەمچەماڵ: 0.2 ملیمەتر
بازیان: 2.7 ملیمەتر
رانیە: 3.8 ملیمەتر
قەڵادزێ: 7 ملیمەتر
ماوەت: 1.4 ملیمەتر
چوارقوڕنە: 4 ملیمەتر
سەرکەپکان: 9.3 ملیمەتر
دەربەندیخان: 3.6 ملیمەتر
پێنجوێن: 15.7 ملیمەتر
سەیدسادق: 5.7 ملیمەتر
بەرزنجە: 13 ملیمەتر
قەرەداغ: 5 ملیمەتر
 
- پارێزگای دهۆک:
 دهۆک: 2.2 ملیمەتر
ئاکرێ: 0.4 ملیمەتر
بامەڕنی: 3 ملیمەتر
گردەسێن: 5 ملیمەتر
دینارتە: 7.3 ملیمەتر
شێخان: 1.5 ملیمەتر
 
- پارێزگای هەڵەبجە:
هەڵەبجە: 2.3 ملیمەتر
تەوێڵە: 12.3 ملیمەتر
خورماڵ: 8.5 ملیمەتر
بیارە: 6 ملیمەتر
سیروان: 4.6 ملیمەتر
 
پلەی گەرمای سبەی
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرمای سبەی لە هەرێمی کوردستان بەمێشوەیە دەبێت:
هەولێر: 13 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 7 پلەی سیلیزی
سۆران: 6 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 1 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 13 پلەی سیلیزی 
دهۆک: 10 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 10 پلەی سیلیزی 
ئاکرێ: 10 پلەی سیلیزی
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە