گالەری

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
19 Photos
بڵند تاهیر
بڵند تاهیر @Bilindtahir
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرەڕای زیادبوونی هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانی سەر هەولێر و ئەو گرژی و ئاڵۆزییانەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، ژیانی ئاسایی لە پایتەخت بەردەوامە و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان کراوەن.
 
دیمەنەکان بازاڕی قەیسەری، شێخەڵڵا و شەقامە سەرەکییەکانی شارن، هاونیشتمانییان و کاسبکاران وەک هەر رۆژێکی ئاسایی، سەرقاڵی کڕین و فرۆشتنن و ژیانی رۆژانەیانن.
 
هاونیشتمانییان ئاماژە بەوە دەکەن، هێرشەکان کاریگەرییان لەسەر بازاڕ و ورەی خەڵک نەبووە.
 
کاسبکارانیش دووکانەکانیان کردووەتەوە و هاونیشتمانییانیش بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی رۆژانەیان، لە دەرەوەن.