هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ئادار خەرج دەکرێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دکتۆر خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق بە رووداوی راگەیاند، لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی سەبارەت بە مووچەی هەرێمی کوردستان قسەی کردووە و سەرۆکوەزیران بەڵێنیداوە ئەگەر هەرێمی کوردستان نەتوانێت بۆ ئەم مانگە 120 ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆ رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکات، ئەوا کێشە نابێت و مووچە مانگی سێ خەرج دەکرێت. 
 
خالید شوانی راشیگەیاند، لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقیش لەسەر هەمان پرس قسەی کردووە و ئەویش رایگەیاندووە، نەبوونی 120 ملیارەکە نابێتە کێشە لەبەردەم خەرجکردنی مووچە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی سێی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.
 
خالید شوانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەهۆی ئەم شەڕ و ئاڵۆزییەوە بەشێوەیەکی گشتی داهاتی ناوخۆ لە عێراق کەمی کردووە، سەرۆکوەزیرانی عێراق و تەیف سامی ئەو تێگەشتنەیان هەبووە کە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کەمی کردووە.
 
رۆژی یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شوبات لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی بەغدا دەکرێت و سبەی دووشەممە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.    
 
بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگانە، وەزارەتی دارایی عێراق ئەو مەرجانەی هەیە: لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران، تەرازووی پێداچوونەوە، نووسراوێک لە وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی نەوتی هەناردەکراوی هەرێمی کوردستان، 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی.
 
رۆژی 09-03-2026، لیستی مووچەی مانگی شوبات راگەیێندرا و لە رۆژانی 10، 11 و 12ی مانگی ئادار، پارەکە خرایە سەر هەژماری مووچەخۆران.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لاهوور شێخ جەنگی

دوو پارێزەری لاهوور شێخ جەنگی هەواڵی ئازادبوونی رەتدەکەنەوە

دەنگۆی ئازادبوونی لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای لە زیندان لە شاری سلێمانی بڵاوبووەتەوە. بەڵام پارێزەرەکانیان لە رێگەی رووداوەوە هەواڵەکە رەتدەکەنەوە.