رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە رایگەیاند ئێوارەی رۆژی شەممە پێشمەرگەیەکی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) لە یەکێک لە کەمپەکانی دیموکراتەکانی قەزای کۆیە بە فیشەک خۆی کوشتووە.
هاوکار عەلی، گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کاژێر 5:30 خولەکی ئێوارەی رۆژی شەممە تەرمی کەسێک گەیێندراوەتە پزیشکی دادی کۆیە، کە شوێنەواری فیشەک بەسەرییەوە بووە".
ئەو کەسەی خۆی کوشتووە ناوی محەممەد ئەحمەد خدر "محەممەد خنکاڵی" بووە و دانیشتووی یەکێک لە کەمپەکانی دیموکراتەکان لە قەزای کۆیە بووە. هاوکار عەلی گوتی: "ئەو کەسە بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و بەپێی زانیارییەکان ماوەی چەند ساڵێکە بە دەست نەخۆشیی درێژخایەنەوە دەناڵێنێت".
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەو پێشمەرگەیەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە دایکبووی ساڵی 1961ە، باوکی پێنج منداڵە، لە ساڵی 1982 بووەتە پێشمەرگەی حیزبی دیموکرات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ