لە دهۆک بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دوو کەس کوژران

30-08-2017
ناسر عەلی
نیشانەکردن دهۆک
A+ A-
رووداو- دهۆک

لە ناحیەی کەلەکچی سەر بە قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی 2 کەس کوژران.


هێمن سلێمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە ناحیەی کەلەکچی سەربە قەزای شێخان بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی نێوان دوو بنەماڵە دووکەس کوژراون و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون، کە هەموویان ئەندامی یەک خێزانن.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دهۆک گوتیشی: "ئەو کەسانەی تەقەیان کردووە بۆسەیەکیان داناوەو دوو کەسیان کوشتوون و حەوت کەسی دیکەشیان بریندارکردوون، پۆلیس بەردەوامە لەگەڕان بەدوای تۆمەتبارەکان و تائێستا دەستگیرنەکراون".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە