لە باکووری کوردستان وەرزی ترێ رنین دەستیپێکرد

30-08-2024
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەرزی رنینی ترێی پەیامبەر لە سەمسووری باکووری کوردستان دەستیپێکرد. 
 
ئەم جۆرە ترێیە تەنیا لە هەردوو شارۆچکەی بەسنێ و گۆلباشی لە سەمسووری باکووری کوردستان هەیە و لەلایەن دامەزراوەی براندەکانی تورکیا تۆمارکراوە و تایبەتە بەم پارێزگایەی باکووری کوردستان و بە ترێی پەیامبەر ناسراوە. 
 
ئێستا وەرزی رنینەوە بۆ ئەم جۆرە ترێیە تایبەتەیە. جووتیارانی سەمسوور، دوای رنینی ترێی پەیامبەر، پۆتاسیۆمی بەسەردا دەکەن و بە زەیتی زەیتوون چەوری دەکەن و بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە گۆڕەپانێکدا دەیهێڵنەوە بۆ ئەوەی تیشکی خۆری بەربکەوێت و وشک ببێتەوە و ببێتە مێوژ.
 
لە وەرزی زستاندا ئەم مێوژە وشککراوەیە لەنێو چەرەزاتی زستانە لە سەرتاسەری تورکیا و باکووری کوردستاندا خواستێکی زۆری دەبێت و زۆرترین فرۆشی دەبێت. 
 
جومالی ئاراس، سەرۆکی ژووری کشتوکاڵی شارۆچکەی گۆلباشی رایگەیاند، لە سەرەتای وەرزی پاییزدا، مێوژی پەیامبەر بە وشککراوی ئامادە دەبێت و بازرگانەکان بە کۆ بەرهەمەکانمان دەکڕن و لە کارگەکاندا لەناو کیسی تایبەتدا دەیپۆشن و دەیخەنە بازاڕەکانەوە. 
 
جومالی ئاراس راشیگەیاند، هەرچەند بەرهەممان هەبێت، بازرگانەکان بەبێ دوو دڵی دەیکڕن، بەهۆی ئەوەی خواستێکی زۆری لەسەرە. 
 
 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. سەروەر عەبدولڕەحمان، سەرۆکی دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان

سەرۆکی دامەزراوەی پەی: حیزبەکان زیاتر لە هەزار بەڵێنیان داوە و جێبەجێ نەکراون

سەرۆکی دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان رایدەگەیێنێت، حیزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا زیاتر لە هەزار بەڵێنیان بە خەڵک داوە، بەڵام "تاوەکو ئێستا یەک بەڵێنیش جێبەجێ نەکراوە."