هەپەگە ناسنامه‌ی فەرماندەیەکی ئاشكرا ده‌كات کە لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستداوە

30-08-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامه‌ی فەرماندەیەکی ئاشكرا ده‌كات كه‌ لە ئەنجامی بۆردوومانێکی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستداوە. 
 
ئەمڕۆ هەینی 30ـی ئابی 2024، ناوەندی راگەیاندن و چاپه‌مه‌نیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامەی ئەو فەرماندەیەی بڵاوکردەوە کە رۆژی 6ـی حوزەیرانی 2024 لە قەندیل لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستداوە. 
 
فەرماندەکە ناوی عەلی دینچەر ناسراو بە ئۆرهان جیهاد بینگۆل، لە دایکبووی چەولیگی باکووری کوردستان بووە و لە ساڵی 1991 چووەتە ریزەکانی پەکەکە و چەندین بەرپرسیارێتیی هەبووە، دوایینیان ئەندامی ئەنجوومەنی فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل بووە. 
 
رۆژی 26ـی مانگ، هەپەگە کوژرانی دوو سەرباز و برینداربوونی سێ سەربازی دیکەی هێزەکانی تورکیای لە ئەنجامی ژمارەیەک هێرشی لە ناوچەکانی مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
 
رۆژی 28ـی مانگیش وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە هێرشێکی ئاسمانیدا چوار گەریلای پەکەکە لە ناوچەکانی خواکوڕک، مەتین و گارە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
 
ئەم شەڕ و پێکدادانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدایە تورکیا ناوی ناوە چنگ- قوفڵ کە بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022 لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.