لیوا حوسێن مەنسوڕ شەهیدبوو

31-01-2015
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن حوسێن مەنسوڕ
A+ A-

رووداو- هەولێر

فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی پشتیوانی دووی هێزەکانی پێشمەرگە لە رووبەڕوبوونەوەی چەکدارانی داعش،  شەهیدبوو.

بەپێی زانیارییەکان، لیوا حوسێن مەنسوڕ، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی پشتیوانی دووی هێزەکانی پێشمەرگە، لە شەڕی دژی چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی داعش، شەهیدبوو.

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی شەهیدبوونی لیوا حوسێن مەنسوڕ، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کە ئەمڕۆ شەممە 31ـی کانوونی دووەمی 2015، "لیوا حوسێن بە گوللەی قەناسی چەکدارانی داعش شەهیدبوو".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە