گالەری

 
رۆژی سێشەممە 31-01-2023، ساڵیادی کۆچی دوایی ئیدریس بارزانی لە هەولێر بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەرپرسانی حکومی و حیزبی و کۆنسوڵ و نوێنەری وڵاتان بەڕێوەچوو. 
 
لە ساڵیادی کۆچی دواییەکەیدا، بەڵگەفیلمی "ئیدریس بارزانی - ئەندازیاری ئاشتی" پەخشکرا کە تۆڕی میدیایی رووداو بەرهەمی هێناوە و ماوەکەی یەک کاژێرە. 
 
ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری تۆڕی میدیایی رووداو، پرۆدیۆسەری بەڵگەفیلمەکەیە و لە ئامادەکردن و دەرهێنانی ئاسۆ حاجییە. 
 
ئاکۆ محەممەد لە ساڵیادەکەدا گوتارێکی پێشکێش کرد و گوتی، "کاک ئیدریس زۆری بۆ گەلی کوردستان کرد، بەڵام کەم کار کراون بۆ نیشاندانی خەباتی کاک ئیدریس بارزانی." باسی لەوەش کرد، "دوای 10 ساڵ شەڕی نێوخۆیی، کاک ئیدریس رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ مام جەلال مۆر کرد."