گالەری

12 کاژێر له‌مه‌وپێش
21 Photos
بڵند تاهیر
بڵند تاهیر @Bilindtahir
 
رووداو دیجیتاڵ 

پریشکی ئاگری جەنگەکەی ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران بە خراپی زیانی گەیاندە هەولێر؛ لە کۆمەڵگەی سێبیران بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پاشماوەی درۆن نزیکەی 3 کەس بریندار بووون و زیان بە 20 ماڵ کەوت.
 
لە دەرگای هەر یەک لەو 20 ماڵە دەچیتە ژوورەوە بەهۆی شکانی جامی پەنجەرە و کون کون بوونی دیوارەکان و شکانی دەرگەکان هەست دەکەیت لە شوێنێکی پاشماوەی جەنگی.
 
یەکێک لەو خێزانانەی زیانیان پێکەوتووە، جگە ماڵەکەیان ئۆتۆمبێلێکی دروێنە (دەڕاسە) و تراکتۆرێکیان سووتاون و زیانیان پێکەوتووە و بە گوتەی خۆیان "نزیکەی 70 هەزار دۆلار زیانیان کردووە."
 
هەر ئۆتۆمبێلێکیش لە کاتی کەوتنەخوارەوەی پاشماوەی درۆنەکە لە کۆڵان و شەقامی نزیک رووداوەکە بووبێ، ساچمە کون کونی کردووە و یان بەهۆی بەهێزی تەقینەوەکە جامەکانی شکاون.