رووداو دیجیتاڵ
لە مانگی ئایاری ئەمساڵ هاونیشتمانییەک لە پەلەوەرخانەکەی لە چەمچەماڵ لەلایەن ئەو کرێکارانەی کاریان بۆ دەکرد، کوژرا. ئەمڕۆش ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی بکوژانی راگەیاند.
ئەو هاونیشتمانییە ناوی حوسێن مەلا ئەحمەد بوو. دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت: هێزەکانیان دوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد لەسەر شوێنی خۆحەشاردانی بکوژان کە پاش ئەنجامدانی تاوانەکە هەڵاتبوون بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان، "لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوودا لە سنووری پارێزگای دیالە هەردوو تۆمەتباری رووداوەکەیان دەستگیرکرد."
لە کاتی رووداوەکە قایمقامی چەمچەماڵ بە رووداوی راگەیاند، "پێشتر ئەو کرێکارانە نەهێندراونەتە لای هێزە ئەمنییەکان بۆ تۆمارکردنی ناویان، چونکە نوێ بوون لەوێ، بۆیە زانیارییەکیانیان لای پۆلیس تۆمار نەکراون."
حوسێن مەلا ئەحمەد تەمەنی 53 ساڵان بوو. بەپێی لێدوانی پۆلیس، بە چەقۆ و چەکوش کوژرابوو. کەسوکارەکەیشی ئاماژەیان بەوەکرد هۆکاری پشت کوشتنەکە بردنی ئەو بڕە پارەیە بووە کە پێی بووە.
حوسێن مەلا ئەحمەد تەمەنی 53 ساڵان بوو. بەپێی لێدوانی پۆلیس، بە چەقۆ و چەکوش کوژرابوو. کەسوکارەکەیشی ئاماژەیان بەوەکرد هۆکاری پشت کوشتنەکە بردنی ئەو بڕە پارەیە بووە کە پێی بووە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ