گالەری

رووداو دیجیتاڵ

لەگەڵ نزیکبوونەوەی یادی لەدایکبوونی پەیامبەری ئیسلام، بازاڕ و شەقامەکانی هەولێر بەتایبەتی دەوروبەری قەڵا، بە قوماشی سەوز رازێنراونەتەوە.
 
رۆژی 4ـی ئەیلوول، رۆژی لەدایکبوونی محەممەد، پەیامبەری ئیسلامە(د.خ) لەسەر بێت. وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەڵێت، ئەم ساڵ بۆ ماوەی 30 رۆژ چالاکییەکانیان بەردەوام دەبن و چەند چالاکییەکی جیاوازیش ئەنجام دەدرێن. 
 
لەم وێنانە دەردەکەوێت، شاری هەولێر بە چەندین پەیامی جیاواز لەبارەی پەیامبەری ئیسلام رازێنراوەتەوە. 
 
هەولێر مێژوویەکی دێرینی لە زیندووکردنەوەی یادی لەدایکبوونی پەیامبەری ئیسلام هەیە. بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان، سوڵتان موزەفەرەدین گۆکبۆری، میری هەولێر، یەکەم کەس بووە کە بە شێوەیەکی فەرمی و بەرفراوان ئاهەنگی بۆ ئەو یادە سازکردووە، بۆیە ساڵانە گەورەترین رێوڕەسم لەو شارە بەڕێوەدەچێت.