رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گۆڕانکاری لە پشووی هەفتەی ناوەندەکانی خوێندنی ئێواران کراوە و پشووی رۆژانی پێنجشەممە گۆڕدراوە بۆ شەممە.
رۆژی سێشەممە، 31ـی ئۆکتۆبەری 2023، وەزارەتی پەروەردەی ههرێمی کوردستان رایگەیاند، بهگوێرهی فەرمانی ژمارە 20741، لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی ئێوارانی حكومی، پشووی رۆژانی پێنجشەممە گۆڕدرێت بۆ رۆژانی شەممە.
بڕیارەکە دوای ئەوە دێت، 16ـی تەممووزی 2023، ئەنجوومەنی وەزاریی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024، رۆژانی شەممە لە سەرتاسەری ناوەندەکانی خوێندنی حکومی پشووی فەرمی بێت و هەفتانە رۆژانی یەکشەممە بۆ پێنجشەممە دەوام لە قوتابخانەکاندا بکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ