رووداو - سلێمانی
لەناو ئەو ئاژەڵانەی لە دەوروبەرمان دەژین هەندێکیان مەترسین بۆ سەر تەندرووستیمان یان تەنانەت ژیانیشمان. لەناو ئەمانەدا گروپێک هەیە بە ژەهرەکەیان مەترسی درووست دەکەن وەکو مار و دووپشک کە لە ووڵاتی خۆمان بەناو بانگن. زۆری تریش هەیە وەکو جاڵجاڵۆکەی ژەهراوی، ماسییە جەلییەکان و مێرووی گەنە، بەڵام ئەم سیانە دەگمەنن لە کوردستان و عێراق.
ژەهراوی بوون چییە و چۆنە؟
دووپشک و هەندێک لە مارەکان دەتوانن ژەهر درووست بکەن کە بۆ مەبەستی هەرس کردنی خۆراک بە کاری دەهێنن و "بە دەگمەن" بەکاری دەهێنن بۆ پیوەدان و بەرگری کردن لە خۆیان یان بۆ هێرش کردن. زۆربەی کات مرۆڤ بە ڕێکەوت بەرکەوتە دەبێت لەگەڵ ئەم ئاژەڵانەدا و لە لادێکان ئەمە زۆرە کە جێ نشینگەی مار و دووپشکن،بەڵام بە هۆی بە گێتی بوونەوە ئێستا لە کوردستانیش جۆرەها ئاژەڵ بە خێو دەکرێن لە ماڵەکاندا و لە ناو شارەکان یان بە هۆی ئەو بەرفراوان بوونەی لە ساڵانی پیشوودا ڕووی داو زۆر شوێنی کشتوکاڵی کران بە خانوو و سەیرانگا بۆیە دەکرێت لە م شوێنانەش پێوەدان ڕووبدات.
زۆربەی کات مار یان دووپشک ژەهرەکە دەدات بە مرۆڤ بە گاز (وەکو مار) یان بە پێوەدان (وەکو دووپشک) بۆ بەرگری لە خۆی لە ترسی ئێمە،زۆرجاریش تەنها گاز دەگرێت و ژەهرەکە بەکار ناهێنێت. بۆ زانیاری عادەتەن ماری ژەهراوی چاو تەشیلەیین (چاومار لەوەوە هاتووە) نەک خڕ، دداندارن نەک بێ کەڵبە، سەر سێ گۆشەن نەک سەر پان.
لە کوردستانی ئێمە هەردوو جۆری مار هەن، ژەهردار و بێ ژەهر، زۆربەی کات ژەهردارەکان کوژەرن. دووپشکەکانیش جۆراوجۆرن و لەوانە کوژەریان تیایە.
لە پاش پێوەدان دوو شت ڕوو دەدەن: یان ئەوەتا تەنها جێگەکەی دە ئاوسێت و ئازاری دەبێت ئەمە مانای ئەوەیە یان تەنها گاز بووە یان ژەهرەکە کەم بووە، یان ئەوەتا بڵاو دەبێتەوە بە هەموو لەشدا و ئەمەیان کوشندەیە گەر فریاگوزاری بۆ نەکرێت. کاریگەری ژەهرەکە جۆراوجۆرن دەبنە هۆی: شەلەل، وەستانی گورچیلە، خوێن بەربوون یان خوێن تۆپەڵبوون، پەک کەوتنی دڵ.
ئامارەکان:
مار ساڵانە دەدات بە ٢.٥ ملیۆن کەسەوە لە جیهاندا و زیاد لە ١٠٠،٠٠٠ دەکوژیت
دوو پشک دەدات بە ١ ملیۆن کەسەوە لە جیهاندا و نزیکەی ٥٠٠٠ دەکوژێت
دەعباکانی تر بە تێکڕا ١ ملیۆن کەس دەگەزن و سەدان دەکوژن
چی بکەین؟
١- لە کاتی هەر پێوەدانێکدا بگەرە لای نزیکترین بنکەی تەندرووستی.
٢- گەر مار بوو یان دووپشک با کەس و کارەکەت هەوڵ بدەن بزانن ڕەنگ و شێوەی چۆنە، کوشتوویانە یان هەر ماوە؟
٣- ئەو شوێنەی کە پێوەی دراوە بەرز ڕاگرە، هەوڵ بدە شتێکی گەرمی بخەرە سەر.
٤- دووربکەوەرەوە لە ئەنجامدانی شتی هەڵە و نا زانستی وەکو بەستنی سەروو پێوەدانەکە، خستنە سەری سەهۆڵ یان بڕین و مژینی ژەهرەکە: هەموو ئەمانە زیاتر ژەهرەکە بڵاو دەکاتەوە نەک دەری بکات!!
٥- پێوویستە زانیاری تەواو بدەیت لەسەر هەر نەخۆشییەکی تر کە هەتە: چوونکە پیوەدانی ژەهر دەبنە ئاڵۆزبوونی چەڵتەی دڵ و شەکرە و سستی گورچیلە و نەخۆشییەکانی خوێن.
٦- بە حوکمی بوونی مار و دووپشک لە کۆمەڵگای ئێمەدا لە دێر زەمانەوە، زانیاری جۆراوجۆر و بگرە چیرۆکی زۆریش ووتراوە لەسەری، ووریابوو زۆربەیان ناڕاستن!

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ