د.سامان شه‌ریف
پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان
نه‌خۆشی وه‌سواسی (Obsessive compulsive disorder) یه‌كێكه له نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان و تا رادده‌یه‌ك درێژ خایه‌نه، له هه‌ردووك ڕه‌گه‌زه‌كه رووده‌دات و له هه‌موو ته‌مه‌نه‌كانیش ده‌بێت به منداڵانیشه‌وه، رێژه‌ی به‌ربڵاویی ئه‌م نه‌خۆشییه بریتییه له % ٢-٣.
وه‌سواسی چی یه؟
نه‌خۆشی وه‌سواسی له دوو به‌شی سه‌ره‌كی پێكدێت كه ئه‌وانیش بریتین له بیر و بیرۆكه‌یه‌كی فشارهێن و ئه‌نجامدانی كردار له ئه‌نجامی ئه‌و بیره.
بیری وه‌سواسی به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه بيرێكی به‌رده‌وامه به مێشكی مرۆڤه‌كه‌دا دێت و دووباره‌و چه‌ند باره ده‌بێته‌وه واز له مرۆڤه‌كه ناهێنێت، یه‌كێكی دیكه له خاسیه‌ته‌كانی ئه‌م بيره‌یه ئه‌وه‌یه پێچه‌وانه‌ی خواست و حه‌زه‌كانی مرۆڤه‌كه‌یه یاخود بڵێین ئه‌م بيرانه ده‌بنه هۆكار بۆ بێزاری كه‌سه‌كه.
كه‌سی توشبوو زۆر هه‌وڵ ده‌دات زاڵ بێت به‌سه‌ر بيره‌كه به‌ڵام ناتوانێت.
ئه‌م بيره مرۆڤه‌كه ناچار ده‌كات كه. هه‌ڵسێت به ئه‌نجامدانی چه‌ند شتێك بۆ ئه‌وه‌ی بيره‌كه وازی لێبێنێت به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه چه‌ند ئه‌و كه‌سه هه‌ڵسێت به ئه‌نجامدانی ئه‌و كردارانه بيره‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت.
بيره‌كانی وه‌سواسی جۆراوجۆرن له‌وانه;
- بیری تایبه‌ت به پاك و خاوێنی، به‌جۆرێك نه‌خۆشه‌كه ناچار ده‌كات به‌رده‌وام خه‌ریكی پاككردنده‌وه‌ی خۆی یا كه‌لوپه‌له‌كانی بێت ئه‌م جۆره‌یان زۆره‌و به چه‌ندین شێواز به‌ده‌رده‌كه‌وێت، نه‌خۆش له ده‌ست نوێژ و خۆشوشتن كێشه‌ی ده‌بێت و زۆر دواده‌كه‌وێ، یاخود به‌رده‌وام رایه‌خ و كه‌لوپه‌لی ناوماڵی ده‌بێت بشوات، زۆر جار ئه‌مه كێشه‌ی خێزانی له نێوان ژن و مێرده‌كه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
- جۆرێكی دیكه په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی دڵنیاییه‌وه هه‌یه بۆ نموونه كه‌سه‌كه هه‌ڵده‌ستێت به ته‌ئكید كردنه‌وه له داخستنی ده‌رگا یاخود سه‌ری بتڵی غازه‌كه، كه ئه‌مه‌ش به ڕێژه‌یه‌كی زۆر دووباره ده‌كاته‌وه و ده‌بێته هۆی بێزاری ده‌وروبه‌ر.
- جۆرێكی دی په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی ته‌رتیباته‌وه هه‌یه به جۆرێك كه‌سی توشبوو ده‌بێت هه‌موو شته‌كانی به رێكخستن و جۆره ته‌رتیبێك بێت كه خۆی ده‌یه‌وێت و به ئیشی كه‌سی تر رازی نابێت.
- جۆرێكی دیكه كه زۆر باوه مه‌سه‌له‌ی بیری ئایینییه، ئه‌م جۆره زیاتر له‌و كه‌سانه ده‌بێت كه پابه‌ندن به رێكاره ئایینییه‌كان و زۆر جاریش له كاتی ئه‌نجامدانی درووشمه ئایینییه‌كان ئه‌و بيرانه‌ی بۆدێت بۆ نموونه ده‌ڵێت دێته ناو دڵم یا سه‌ر زمانم كه كوفر بكه‌م یاخود جنێو به خوا‌و پێغه‌مبه‌ر بده‌م.
- جۆرێكی دی له‌سه‌ر شێوازی بير یاخود وێنه دێته پێشچاوی كه په‌لاماری منداڵه‌كانی بدات یاخود ئازاریان بدات.
- جۆرێكی دی بریتییه له ژماردنی دووباره و چه‌ند باره بۆ نموونه كه‌سه‌كه له‌كاتی ژماردنی پاره یاخود حساباتدا كێشه‌ی زۆری بۆ دروستده‌بێت و به‌رده‌وام دووباره‌كرداری ژماردنه‌كه ئه‌نجام ده‌داته‌وه.
جۆر‌و شێوازه‌كانی بیری وه‌سواسی یه‌كجار زۆرن و له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دی ده‌گۆڕێن.
هۆكاری وه‌سواسی
تاكو ئێستا به روونی هۆكاری وه‌سواسی سه‌د له‌سه‌د نه‌زانراوه به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ندێك گرفتی مێشك و هۆڕمۆنه‌كانی نێو مێشك ده‌وری كاریگه‌ر ده‌بینن.
، هۆكاری بۆماوه‌یی و ژینگه‌ییش رۆڵیان هه‌یه.
چاره‌سه‌ر:
وه‌سواسی یه‌كێكه له نه‌خۆشییه درێژخایه‌ن و بێزاركه‌ره‌كان و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه له ئه‌گه‌ری مانه‌وه و چاره‌سه‌رنه‌كردنی ده‌بێته‌هۆی دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی بۆ كه‌سه‌كه و هه‌روه‌ها ده‌بێته‌هۆی بێزاركردنی خێزان و چه‌ندین كێشه و گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دوا خۆیدا دێنێت.
چاره‌سه‌ر بریتییه له:
١- چاره‌سه‌ری ده‌روونی له شێوه‌ی دانیشتن و ته‌كنیكی تایبه‌تی ده‌روونی كه هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردن و گۆڕینی شێوازی بیركردنه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه ده‌درێت.
٢- چاره‌سه‌ر به‌ده‌رمان .
٣- خاڵێكی زۆر گرنگ بریتیه له تێگه‌یشتن له‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م نه‌خۆشییه‌یان هه‌یه و یارمه‌تیدانیان بۆ ئه‌وه‌ی زاڵ ببن به‌سه‌ر گرفته‌كه‌دا.
٤- هه‌ندێ جاری كه‌میش په‌نا ده‌برێته به‌ر چاره‌سه‌ری كاره‌بایی.
به‌ڵام له‌سه‌رووی هه‌مویانه‌وه تێگه‌یشتن له نه‌خۆشییه‌كه و بوونی ویست و متمانه‌به‌خۆبوون له‌لایه‌ن كه‌سه‌كه‌وه زۆر گرنگه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ