# دەستپێک:
* كێشەی دەماری و هەڵسوكەوتە، بریتییە لە کۆی نیشانەکانی نائاگایی و فرەجووڵەیی و ئینکاری...
* پێویستە ئەم نیشانانەی لە دوو جیگەی جیاوازدا هەبێت (لە ماڵەوە، لە خوێندنگا)، کارێگەری هەبێت لەسەر ژیانی (فێربوونی کەم بێت)
* لە هەردوو رەگەزدا هەیە، بەلام کوڕ زیاتر تووشدەبێت، لە کچ دا زیاتر نائاگایی زاڵە...
* ٧٠٪ نەخۆشەکان تا هەرزەکاری نیشانەیان هەیە، زۆرێکیان تا تەمەنی گەورەتر هەر دەیانمێنێت..
* كێشەی فێربوونیان بۆ دروستدەبێت (سەرکەوتوو نابن لە خوێندندا)، هەروەها كێشەی قسەکردن/ زمانیان بۆ درووستبێت..
* تێکچوونی پەیوەندی کۆمەڵایەتی لەگەل کەسانی دیكە، گرنگی بەخۆی نادات...
* ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییە دەروونییەکانی دیكە زیاترە (وەک خەمۆکی، ناجیگیری دەروونیی)
# هۆکار:
* خێزانی: ئەگەر ئەندامی دیكەی خێزانەكە تووشبووبن
* ئەو منداڵانەی كێشەی گەشەسەندنیان هەیە: نەخۆشیی داون..
* ئەوانەی لە دەوروبەری بووندا زیان بە مێشکیان دەگات..
* بەزۆری بێ هۆکارە....
# نیشانەکان:
* دیاریکردنی ئەم نەخۆشییە لە رێگەی پرسیارکردن و پشکنینی گشتی منداڵەکەوە دەبێت، کەمتر پشت بە پشکنینی دیكە دەبەستێت...
* لە هەندێ باردا پشکنین ئەنجام دەدرێت وەکو: پشکنینی هۆرمۆنی سایرۆید (غودە)، رێژەی قورقوشمی خوێن، ژمارەی کرۆمۆسۆمەکان، وێنەی تەنوری مێشك.... پزیشک بڕیاردەدات.
# دیاریکردن: بە یەکێک لەم دوو رێگەیە:
* یەکەم: زیاد لە ٦ نیشانەی کەم ئاگایی (کەمی تەرکیز) هەبێت بۆ زیاتر لە ٦ مانگ، کە ئەمانەن:
١- گوێ نادات بەو ئەرکانەی هەیەتی (لە خوێندندا )، گوێ بە وردەکاری ئەو بابەتە نادات کە پێی دەڵێیت.
٢- ناتوانێت لەسەر کارێک یان یارییەک بۆماوەیەک بمێنێتەوە.
٣- کاتێک راستەوخۆ قسەی بۆ دەکەیت گوێت بۆناگرێت..
٤- ئەو رێنماییانەی پێی دەڵێیت ناتوانێت جێبەجێبکات وەک پێویست.
٥- بە نارەحەت کار و چالاکی پێ رێکدەخرێت..
٦- خۆ دوورگرتن لەو کارانەی بیرکردنەوەی پێویستە..
٧- ئەو شتانەی بیردەچێت کە بۆ کارێک پێویستە (قەڵەم، کتێب، بوکەڵەکەی)
٨- هۆکارە دەرەکییەکان بە ئاسانی سەرنجی رادەکێشن (لەکۆڵان دەنگێک بێت رادەکات بۆی)
٩- هەندێ رۆتینی رۆژانەی بیردەچێت..
* دووەم: زیاد لە ٦ نیشانەی فرەجووڵەیی-ئینکاری هەبێت بۆ زیاتر لە ٦ مانگ، کە ئەمانەن:
١- زۆر جووڵاندنی دەست و قاچ، جووڵەی زۆر لەکاتی دانیشتندا (جێ بەخۆی ناگرێت، داناکەسی)
٢- جێهێشتنی ئەو جێگەیەی کە پێویستە تێیدا بۆ ماوەیەک بمێنێتەوە (چوونە دەرەوە لە پۆل )
٣- راکردن و هەڵبەز و دابەزی زۆر کە نەگونجاوە بۆ ئەو تەمەنە یان ئەو شوێنە..
٤- ناتوانێت بە ئارامی کارێک یان یارییەک بکات (هاتوهاوار دەکات)
٥- هەر لێدەخوڕێت (هەمیشە دەڵێی ماتۆڕی پێیە)
٦- قسە زۆر دەکات (زۆربڵێیە)
٧- وەڵامی پرسیار دەداتەوە پێش تەواو بوونی پرسیارەکە (هەڵەشەیە)
٨- توانای چاوەڕوانیکردنی نییە..
٩- خۆهەڵقورتاندن، قسەپێبڕینی کەسانی دیكە...
* مەرجە ئەم نیشانانە پێش ٧ ساڵی دەرکەون.
* مەرجە منداڵەکە نەخۆشیی دیکەی دەروونیی/هزری نەبێت (وەک شیزۆفرینیا، خەمۆکی)
* مەرجە ئەم نەخۆشییە کار لە فێربوون و لایەنی کۆمەڵایەتی و کاروچالاکی نەخۆشەکە بکات..
* مەرجە نیشانەکان لە دوو شوێنی جیاواز یان زیاتر دا هەبن ( لەماڵەوە، لە خوێندنگا )
# پۆلێنکردن:
١- ئەو منداڵانەی هەردوو بەشەکەیان هەیە وەک یەک (کەمئاگایی و فرەجووڵەیی)
٢- ئەو منداڵانەی هەردووکیان هەیە بەلام زیاتر فرەجووڵەن.
٣- ئەو منداڵانەی هەردووکیان هەیە بەڵام زیاتر کەم ئاگان.
٤- ئەو منداڵانەی هەردووکیان هەیە بەڵام جیانەکراوەن (ناتایبەتمەندن)
# چارەسەر:
* چارەسازی دەروونیی: پێویستە ئەم منداڵانە لەلایەن پزیشکی پسپۆری دەروونییەوە ببیندرێن، چارەسەری دەروونییان بۆ بکرێت لەلایەن کەسانی پسپۆڕەوە... نەخۆشییەکە روونبکرێتەوە بۆ دایک و باوکەکە، هەروەها کاریگەرییەکانی لەسەر داهاتووی منداڵ...
* دەرمان (چەند نمونەیەک):
١- میسایلفینیدەیت (ریتالین:٥ملگم/٥سس):
* سەروو ٦ ساڵ: ٥سس رۆژی دوو جار، بەیانی و نیوەرۆ.. نیو کاژێر پێش نان.... دواتر بڕەکەی زیاد دەکرێت..
٢- دیکسترۆ ئەمفیتامین (دیکسیدرین: ٥ملگم/ ٥سس)
* ٣-٦ ساڵ: ٢.٥ سس رۆژی دوو جار، بەیانی و نیوەڕۆ... دواتر بڕەکەی زیاددەکرێت..
* سەرو ٦ ساڵ: ٥سس رۆژی دوو جار، بەیانی و نیوەڕۆ.... دواتر بڕەکەی زیاددەکرێت.. کاریگەری لاوەکی: کەمبوونی حەزی خواردن، کەمبوونی خەو، ئازاری سک.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ