قۆزترین گەنجی بەغدا هەڵبژێردرا

11-02-2014
ئاسۆ فیشەگی
نیشانەکردن بەغدا گەنج
A+ A-
رووداو-هەولێر

لە پێشبركێیەكی كەموێنە و تایبەتدا لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق، كە رۆژانە دەیان كەس تێیدا دەبنە قوربانی تەقینەوەو كردەوەی چەكداری، قۆزترین گەنجی بەغدا هەڵبژێردرا.

پێشبركێیەكە لە یانەی عەلەویە بۆ بۆنە كۆمەڵایەتییەكان رێكخرا و بە دەیان گەنجی بەغدا تێیدا بەشداربوون و عەلی جەبار، دانیشتووی ناوچەی حارسییەی بەغدا نازناوی قۆزترین گەنجی بەغدای بەدەستهێنا، بەكۆی 97%ـی دەنگەكان.

مەرجەكانی پێشبركێ دەگمەنەكەی قۆزترین گەنجی بەغدا بریتیبوون لە ئاستی رۆشنبیری و هەڵبژاردنی جلوبەرگ و رێكخستنی رەنگەكانی و سی ڤی كەسایەتی و بڕوانامە.

رێكخستنی پێشبركێی قۆزترین گەنجی بەغدا لەكاتێكدایە، حیزبە ئیسلامییە شیعە مەزهەبەكانی عێراق بەوەتۆمەتبار دەكرێن، كە ئازادییەكان بەرتەسك دەكەنەوە و بەناوی حەرام و دژبوونی لەگەڵ شەرعی ئیسلام رێگە نادەن هیچ چالاكییەكی هونەری لەو شارە بەڕێوەبچێت.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە