راپۆرتێکی زانستی لەبارەی:
ئالوودەبوون بەسەیر کردنی فیلیمی رووت (پۆرن) وکاریگەریەکانی لەسەر تاک و کۆمەڵگا
و چۆنیەتی خۆپاراستن و چارەسەری کەسی تووش بوو بەشێوازێکی زانستی
ئامادەکردنی:
رەمەند محەممەد حاجی
خوێندکاری ماستەر لە تەندروستی کۆمەڵ/ مامۆستا لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی بەشی تەندروستی کۆمەڵ
د.زامدار حەمەرەسوول کەریم
بۆرد(دکتۆرا) لە نەخۆشیە دەروونیەکان /مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی
پێشەکی
لەگەڵ کرانەوەی کۆمەڵگاکان بەو کەلتورە تەکنەلۆژیایەی کە بەسەدان ئامرازی بەدەستەوەیە لەگەڵی شیدا چەندان لایەنی خراپی لەگەڵ خۆیدا بۆناو کۆمەڵگاکان هێنا بەتایبەتی کە ئەگەر ڕۆشنبیرێکی باش نەبێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵی دا، لەم بابەتەدا باس لە هەستیار ترین و شاراوەترین لایەنی خراپی دەکەین کە زۆر بەکەمی باسی لێدەکرێت ئەویش سەیر کردنی فلیمی رووتە(پۆرن) کە زۆربەکەمی بەشێوەیەکی ئەکادیمی باسی لێدەکرێت بەڵام ئەگەر سەیری ناو کۆمەڵگا بکەین دەبینین بەچەند شێوازێک لەدەمی خەڵکەوە دەببیستی کە بەزۆری بەشێوەی گاڵتەکردن دەکرێت کە ئەمەش رێگایەکی ئاسانە بۆ قسەکردن لەسەر هەر بابەتێک وە بوونی ئەو بابەتە لەناو کۆمەڵگادا دەردەخات. زۆر کەس لەوانەیە وا هەست بکات کەوا ئەو بابەتە پێویست ناکات بنوسرێت لەسەری وە واباشترە بەشاراوەی بمێنێتەوە بەڵام باسکردنی ئەم بابەتە واتا دەرخستن و دیاری کردنی نەخۆشیی بۆ دکتۆرێک بۆ ئەوەی بزانێت چۆن چارەسەری دەکات، وە دەرخستنی لایەنە شاراوەکانی کە زۆربەیان شاراوەن، وە بێدەنگی لەم بابەتە واتە زیاتر ئازاردانی ئەوکەسانەی کەوا تووشی ئەم بابەتە بوون چونکە نازانن چۆن مامەڵ لەگەڵ ئەو کێشەیە بکەن و هانا بۆکێ ببەن وە ئەو کەسانە لەوانەیە کەسانێ زۆرنزیک و خۆشەویستمان بن بۆ هەر یەکێک لەئێمە وە کەسانی خراپیشنین کە لە خوێندنەوەی ئەم بابەتە بۆت دەردەکەوێت.
ئەم بابەتە تەواو بابەتێکی ئەکادێمی و زانستیە دووورە لەهەر بیروباوەرێکی تر وە هەموو ئەو بابەتانەی کە باس دەکرێت بابەتێکی سەرچاوە دارن و لە توێژینەوەی زانستی وە سەلمێنراون کە دووو ساڵ لە گەڕان و کۆکردنەوەیان ئەم بابەتە نوسراوە، هەموو ئەو داتایانەی ئاماژەیان پێکراوە لەگەڵیشی دا سەرچاوەکانیان دانراوە بۆ ئەو کەسانەی کەوا دەیان هەووێت لە بابەتێکی زانستی یان کۆمەڵایەتی سوودی لێوەربگرن.
نووسینی ئەم بابەتە بۆ بەرچاوو روونیە لە مەترسیەکانی بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی نەبوون بەم دیاردەیە وە ئاگادار کردنەوەی ئەو کەسانەی کەوا لێمان نزیکن یان لەچوار دەوورمانن بەتایبەتی کەسانی هەرزەکار وە رێگا نیشان دانێکە بۆ ئەوکەسانەی کەوا تووشی بوون چۆن خۆیانی لێڕزگار بەکەن بەشێوەیەکی تەندروست یان کەسێکی نزیک لێیان تووشی بووە، و دەرخستنی زیانەکانی ئەم دیاردەیە لەسەر کۆمەڵگا.
چەند داتایەک لەسەر سەیرکردنی پۆڕن
لەم بەشەدا چەند داتایەکتان بۆ دەخەمە بەر دەست کەوا لە چەند توێژینەوەیەکی زانستیدا دەست کەوتوە کە لە چەند وڵاتی جیاوازدا کراوە وە هەموو داتاکان لەگەڵ سەرچاوەکانی دانراوە بۆ هەر کەسێک کە بیهەوێت بگەرێتەوە سەر سەرچاوەکانیان و لە راستی توێژینەوەکە دڵنیابێت وە لە کۆتاییدا باسی چەند داتایەک ترکراوە کە لە ووڵاتانی ئیسلامیدایە.
داتاکان دابەشدەبن بەسەر چەند گروپێک دا بەڵام بە هۆی بەستنەوەیان بەسەر سەرچاوەکانیان بۆیە زۆرجار لەم دابەش کردنە لامانداوە.
بە پێی زیانەکانی پۆڕن بۆ سەر ژیانی کەسەکان داتاکانمان دابەش کردووە بەسەر ئەم گروپانەدا:
1-سەیرکردنی پۆڕن بۆ فێربوونی سێکس :
*لە رووپێویەکدا (survey) لەسەر 8 هەزار ئافرەت و کچ لە هیندستان، 49% ئەو کەسانە وتیوویانە کە لەسەیرکردنی پۆڕن فێری سێکس بوون ABP Live، India، July 24، 2014
* 64% منداڵانی ئوستورالیی لە سەیرکردنی پۆڕن فێری سێکس دەبن
The Business Standard، July 30، 2013
*لە رووپێویەکدا لەسەر( 2500) قوتابی قوتابخانە و زانکۆکانی بەریتانیا دەرکەوتووە کە:
1- 60% سەیری پۆڕن دەکەن بۆ ئەوەی لەسەر سێکس فێرببن.
2- 75% ووتویانە کەوا ئەو زانیاریانەی لە قوتابخانە پێیان وتراوە لەسەر سێکس کردەیی نەبووە وە بە لاواز و خەراپ ناو نراوە.
3- 75% گوتوویانە کە وا پۆڕن چاوەروانێکی(expectations) ناراستى بۆ دروست کردووون.
4- 50% گوتوویانە ئەو شتانەی کەوا پێوستە بیزانین لە وانەکانیان دا نییە.
The Guardian، January 29، 2015
*2لەسەر 3 کچان وە نزیکەی 50% کوڕان دەڵێن گەورە بوونمان ئاسانتر دەبوو ئەگەر گەیشتن بە پۆڕن قورستربووایە
DailyMail، UK، August 19، 2014
2-چەند داتایەک لەسەر هاوسەرێتی (ژن و مێرد ):
*لە 56% تەلاق دراوەکان خولیایەکی بەهێزیان هەبووە بۆ سەیرکردنی پۆڕن.
*سەیرکردنی پۆڕن ئەگەری کردنی ناپاکی خێزانی بەر رێژەی 300% بەرزدەکاتەوە.
*لە50% ئەوانەی کەوا پۆڕنی ئەنتەرنێتی سەیردەکەن حەزی سێکس کردنیان لەگەڵ خۆشەویستەکانیان لە دەست داوە.
The General Social Survey (GSS) *لە نێوان 2000 تا 2004 :
زۆربەی بەکارهێنانی ئەنتەرنێت بە گشتی وە بە تایبەتی پۆڕن ئەوا هۆکار بووە بۆ کەم بوونەوەی هاوسەرگیرێتی
Doran and Price (2014)*لە توێژینەوەیەک
لە 2014 بۆیان دەرکەوتووە کەوا ئەو بالغانەی سەیری فلیمی پۆڕن دەکەن ئەوا زیاتر وادەردەکەون کەوا لە ژیانی هاوسەرگیرێتیاندا خۆشحاڵ نەبن، وە زیاتر حەز دەکەن هاوسەرگیرێتی زیاتر بکەن وە زیاتر تووشی تەلاق دەبن.
لە 2009 Zitzman and Butler لە 2006 وە Manning لەیەن *لە توێژینەوەیەک
دا بۆیان دەرکەوتووە کە بەرکارهێنانی پۆڕن خۆشی و سەقامگیری هاوسەرگیرێتی کەم دەکاتەوە
لە 2014 داMichael Malcolm و George Naufal *لە توێژینەوەی
بۆیان دەرکەوتووە کەوا زۆر بەکارهێنانی ئەینتەرنێت کاریگەری خراپی هەیە لەسەر پێکهاتەی خێزانی،وە بەکارهێنانی پۆڕن بە تایبەتی گاریگەری بەهێزتری هەیە،بە بەکارهێنانی ئامێرەکان بۆ لێکادنەوە داتا دەرکەوتووە کەوا ئەو پەیوەندیە هەیە.
(Journal of Adolescent Healthبەپێی گۆڤاری تەندروستی هەرزەکاران (*
زۆر بەرکەوتنی پۆڕن دەبێتە هۆی:
1-سیقەی نێوان هاوسەرکان لە ناو دەبات.
2-وازهێنان لە تاکە کەسی (خێزانی) لە سێکس کردن.
3-بیرۆکەی پەیوەندی سێکسی یەکجار لەگەلڕ کەسێک بە نائاسایی بزانێت.
4- بیرۆکەی خۆ گرتنەوە لە سێکس و چالاکی سێکسی بە ناتەندروست بزانێت.
5- باوەر نەبوون بە خۆشەویستی یان پێویستی لە نێوان پەیوەندی سێکس دووو کەس.
6 هاوسەرێتی بەخۆبستەوە لە سێکس کردن دەزانێت
7-نەمانیى هەست (حەز) بۆ دروستکردنی خێزان و گەورەکردنی منداڵ.
کۆمەڵگەناس جیل مانین دەڵێ توێژینەوەکان دەریانخستووە کەوا بەکارهێنانی پۆڕن پەیوەندی هەیە لەگەڵ ئەم شەش گۆرانکاریانەدا لە چاو کەسانی دیکەدا :
1-قەلەقی خێزانی زیاد دەبێت، وە مەترسێکە بۆ جیابوونەوە و تەڵاق.
2-کەم بوونەوەی تێکەڵاوی خێزانی وە تێربوونی سەرجێی.
3-کەم بوونەوەی وەفای خێزانی.
4- بەرزبوونوەی حەز بۆ جۆری تری پۆڕن و چالاکی سێکس کە پەیوەندی هەیە لەگەڵ چالاکی توند و نا قانوونی و نا سەلامەت.
5-بەکەم زانینی بیرۆکەی تاکە کەس بۆ سێکس و هاوسەرگیرێتی و گەورە کردنی منداڵ.
6- زیاد بوونی ئەو خەڵکانەی کەوا تێوە گلاون لەگەڵ رەفتاری سێکسی ئالوودە بوون یان نەتوانین لە واز لێهێنانی.
*لەیەکێک لە ڕاگەیاندراوەکانی دەستەی پارێزەرانی تەڵاق لە ئەمریکا دا ڕایانگەیاندوووە کە وا بێدەنگرتین ئەو هۆکارانەی کە لە کەیسی تەڵاقدان داهەن ئەمە یەکێکیانە:
-56% کەیسی تەلاقەکان خولیایەکی بە هێزیان هەبووە بۆ سەیرکردنی پۆڕنی ئینتەرنێت.
دەری خستەوە 47%لە خێزانەکان گگوتوویانە کەوا پۆڕن ( focus on family poll )*لە 2003 دا دەزگای
کێشەیە لە ناو خێزانەکانیان.
لە 1/19/2014 لەڕاپۆرتێکدا دەری خستووە کەوا : UK Daily Mail *رۆژنامەی بەناوبانگ
-56% لە کەیسی تەڵاقەکان کەسێکیان تێدابووە کەوا وابەستە بووە بە پۆڕن.
- پۆڕن پیشەسازێکی 13 ملیار دۆلارە.
-ئەمریکا 89%پۆڕنی جیهان بەرهەم دەهێنێت.
-تەمەنی بەرکەوتن 11 ساڵانە.
- لە 50% ئەو کەسانەی کەوا پۆڕن بەکار دەهێنن ووتیانە کەوا حەزی سێکس کردن لەگەڵ هاوسەرەکانی خۆیان نەماوە.
-58% یان بە دەست خراپی باری دارایان دەناڵێنن.
- 1 لەسەر 3 یان ئیشەکانیان لە دەست دەدەن.
*خەمۆکییەکی بە هێز دەرکەوتوە کە دوووقاتە لە ناو ئەو کەسانەی کەوا پۆڕن بەکاردەهێنن بەرامبەر بەو کەسانەی کەوا بەکاری ناهێنن.
*لە رۆژنامەی Huffpost لە 1/7/2015 دا هاتووە:
87% گگوتوویانە کەوا خیانەتی هاوسەرکانیان لەسەر خەت (بەکارهێنانی برۆن یان هەرشتێکی تر) گاریگەری خراپی هەبووە لەسەر پەیوەندیان، 41% یان گگوتوویانە ئەو کارە گاریگەری دیاری هەبووە لە کاتێکدا 35% یان گگوتوویانە بۆتە هۆی کۆتایی پەیوەندیەکەمان.
*لە Digital Journalدا لە 14/8/2014 دا هاتووە کە:
55% پیاوانی خێزان دار سەیری پۆڕن دەکەن بە لای کەمەوە مانگی جارێک.
ئافرەت و پۆڕن :
-13% لە ئافرەتان دانیان ناوە کەوا لەسەر ئیش سەیری پۆڕنیان کردوووە.
-70% ئەو ئافرەتانەی چالاکی پۆڕنی ئینتەرنێتیان هەیە بە شاراوەی دەیهێڵنەوە.
-17% لە ئافرەتان دا گیرۆدە و ئالوودەبوون بە پۆڕن.
- 1 لەهەر 3 سەردانکەرێکی سایتی پۆڕن ئافرەتن.
-9.4 میلیۆن ئافرەت سەردانی سایتی پۆڕن دەکەن لە مانگێکدا.
سەرچاوە beautyfromashes.org
3-بواری ماددی(ئابوری):
*لە 20%لە پیاوان گگوتوویانە کەوا لەسەر ئیش سەیری پۆڕنیان کردوووە وە لە 13% لە ئافرەتانیش.
- زۆرترین ئەو رۆژانەی سەیری پۆڕنی تێدا دەکریت رۆژی شەمەیە سەرچاوە Generation corner.
*58%لە کەسانی ئالوودەبوو بە پۆڕن دەناڵێنن بە دەست خراپی بواری ماددی.
- 1 لەهەر 3 کەسێکیان ئیشەکانیان لە دەست دەدەن.
4-خێزان
*لە توێژینەوەیەکی کونسوڵی باوکان لەسەر کەناڵە خێزانیەکان دەرکەوتووە:
-81% بەرنامە خیزانیەکان شتی سێکسیان تێدابووە.
-99%بەرنامە خێزانیەکان شتی سەر و (+18 ) ساڵی تێدابووە
* لە توێژینەوەیەکی (Real marring ) دا دەرکەوتووە کەوا :
-90%ئەو منداڵانەی کەوا تەمەنیان لە نێوان 8-16 ساڵی سەیری پۆڕنیان کردوووە.
- زۆرترین بەکارهێنەرانی پۆڕن لە تەمەنی 12 -17 ساڵی دان.
- 1 لە هەر 6 ژنێک گیرۆدەی ئالوودەبوونی پۆڕن بوون.
-50% پیاوانی ئاینی (مەسیحی ) لە ئاسایی (رێک) سەیری پۆڕن دەکەن.
- لە هەر چرکیەک 28258 کەس سەیری پۆڕن دەکەن.
لەهەر دەقەیەک دا 184500 دۆلار لەسەر پۆڕن خەرج دەکرێت.
*لە توێژینەوەیەکی Lo and weiلە 2005 وە chan لە 2007 بۆیان دەرکەووتوە کەوا بەکارهێنانی پۆڕن پەیوەندی هەیەلەگەڵ خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ ئافرت و سێکس کردن پێژ زەواج وە پێکهێنانی خێزان.
هەرزەکار وبەکارهێنانی پۆڕن:
*بەپێی توێژینەوەیەک کە Washington post کراوە زیاتر لە 11 ملیۆن هەرزەکار سەیری پۆڕنی ئینتەرنێت دەکەن بەشێوەیەکی ڕێک.
پۆڕن لەناو خوێندکارانی زانکۆدا:
لەساڵی 2009 دا مایکڵ لاهی ئەنجامی رووپێوێکی بڵاوکردەوە کەوا لەسەر 29000 خوێندکاری زانکۆکانی باکوری ئەمریکای کردبوو بەناونیشانی porn university هاتووە کەوا:
-لە %51 خوێندکارانی کوڕوە %32 کچان پۆرنیان بینیوە پێش تەمەنی هەرزەکاری (12 پێشتر).
-%35 هەموو خوێندکاران یەکەم بەرکەتنیان بە پۆڕنی ئینتەرنێت و کۆمپیتەر بووە لە چاو %32 کەوا گۆڤار بووە وە %13 بە DVD و ئامێری خەزن ردنی ناو ماڵ بووە VHS وە %18 بە کەناڵی پارە بووە.
-%51 کوڕان و %16 کچانی خوێندکار کەمتر 5 کاتژمێر لە هەفتەیەک دا خەریکی سێکسی سەر خەتن(پۆڕن).
* لە توێژینەوەیەک لە ساڵی 2007 لە لایەن چەند توێژەرێک لە زانکۆی برینگهام گەزج دەریخستوە کەوا %21 لە کوڕانی ناو زانکۆ هەموو رۆژێک یان نزیکەی هەموو رۆژێک سەیری پۆڕن دەکەن و %27 1 یان 2 رۆژ لە هەفتەیەکدا سەیری دەکەن.
*لە یەکێک لەهەرە رووپێویەکان لە سەنگافورە کراوە لەسەر 83663 کەس بۆ تەمەنی 15 ساڵی دەرکەووتوە :
-%50 یان سەیری پۆڕنیان کردووە یان خوێندووویەتیانەوە کە هێندێکیان کەمتر لە تەمەنی 7 ساڵی دا.
-%77 یان سەیری پۆڕنیان کردوووە لەرێگای مۆبایلی زیرەک.
* لە یەکێک لە توێژینەوەکان لە سەنگافورە لە دەزگای asia one لە 8/9/2014 دەرکەوتووە کە:
-%46 هەرزەکاران ووتویانە کەوا ناردنی وێنە یان نوسینی سێکسی بەشێکی رۆژانەی ژیانیانە.
-%70 ووتویانە کەوا پۆڕن لە تەمەنێکی زۆر بچوکی ژیانیان بینیویانە تەنانەت پێش قوتابخانەش.
-1لە 10 یان بە باوک و دایکیان ووتوە دەربارەی تێوەگلانیان بە پۆڕن.
-2 لەسەر 3 کچان و نزیکەی %50 کوڕانی هەرزەکار ووتویانە کەوا ژیانیان باشتر دەبوو ئەگەر گەیشتن بە پۆڕن قورستر بوایە.
* لە توێژینەوەیەک لە دەزگای counsel and health لە 25/7/2014 دا دەرکەووتوە :
-لە %80 خوێندکارانی زانکۆ لە هیندستان سەیری پۆڕن دەکەن وە لە %40 ئەو خوێندکارانەش سەیری پۆڕنی دەستدرێژی سێکسی دەکەن((rape.
-%76یان ووتویانە کەوا سەیرکردنی پۆڕنیان وایی لێکردووون کە حەز بەدەست درێژی کردنە سەر ئافرەت بکەن.
چەند داتایەک:
* بەپێی توێژینەوەیەک لەلایەن سیمانتیک کراوە،دووای پشکنینی 305 ملیۆن گەڕانی سەر خەت کەلە مانگی 2ی 2008 کراوە تا 7مانگی 2009،وشەی sex چوارەمین زۆرترین وشەبووە کەوا بەکارهاتووە وە وشەی پۆڕن شەشەم بووە،کە لەناو ئەکەسانەش دا منداڵی تێدابووە کە لە سەر کۆمپیتەری ماڵ گەڕاون.online family Norton.
لە دەزگای ((online physiology degree داهاتووە کە :
-ئەمریکا %89 هەموو پۆڕنی جیهان بەرهەم دەهێنێت.
-%42.7 هەموو بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت پۆڕن بەکار دەهێنێت کەدەکاتە (152434567)کەس.
-پۆڕن پیشەسازێکە نرخەکەی 13 بلیۆن دۆلارە کە گەورەترە لەهەموو کۆمپانیاکانی تر بەیەکەوە لەوانە گۆگڵ ومایکرۆسۆفت و ئەمازۆن و یاهۆ وئەپڵ ونیتفلیکس وێرس لینک.
-وشەی سێکس ژمارە یەکە لەگەڕانەکانی ئینتەرنێت دا.
-68 ملیۆن گەڕان دەکرێت بۆ پۆڕن لە رۆژێکدا کە %25 هەموو گەڕانەکانە.
-2.8 ملیاریمێڵی پۆڕن دەگازرێتەوە کە دەکاتە %8 هەموو ئیمێڵەکانە.
- پیاو 6 جار زیاتر حەز بە سەیرکردنی پۆرن دەکات.
-%28 ئافرەتان وە %72 پیاواننن کەسەردانی سایتی سێکسی دەکەن.
-%17 ئافرەتان ووتویانە کە تێوە گلاون بە پۆڕن.
-زیاتر لە 200000 ئەمریکی ئالوودەی پۆڕن بوون کەوا زیاتر لە 11کاتژمێر لە هەفتەیەک دا سەیری پۆڕن دەکەن.
* لە توێژینەوەیەک لە دەزگای business standard کراوە لە 13/6/2014 کە لەسەر 248 خوێندکاری زانکۆی بەناوبانگی بەڕیتانی ئۆکسفۆرد کراوە دەرکەووتوە کە %71.8 یان ووتویانە سەیری پۆڕنیان کردووە کە %91 کوڕ و %51 کچن.
* لە توێژینەوەیەک لە دەزگای Christian post لە 13/2/2014 دا دەرکەوتووە کە رێژەی سەیرکردن لە ئیرلەندا لەساڵی 2010 بە رێژەی لە %77 بەرزبۆتەوە.
* لە توێژینەوەیەکی تری دەزگای Christian post لە 30/12/2013 دا دەرکەووتوە کە:
-لە ئەمریکا %52 سەیرکردنی پۆڕن لەرێگای مۆبایلی زیرەکەوەیە وە %10 لەسەر تابلێتەوەیە.
-لەهەموو جیهاندا %51 گەیشتن بە پۆڕن لەسەر کۆمپیتەری دیسکتۆپەوەیە وە %49 لەسەر مۆبایلی زیرەک و تابلێتەوەیە.
* لە توێژینەوەیەک دا لە دەزگای the inquisitor لە 26/2/2013 لەسەر ئەزمووندارانی بواری خاوێن کردنەوەی کۆمپیتەر لە فایلی هاک دەرکەوتوە کە لە %40 یان کۆمپیتەری کۆمپانیاکانیان لە پۆڕن خاوێن کردۆتەوە، لە %29 فەرمانبەرانی ئەمریکا لەسەر کۆمپیتەری شوێنی کارکردنیان سەیری پۆڕن دەکەن.
* لە توێژینەوەیەک لە دەزگای Iol life style لە 3/9/2013 دا دەرکەووتوە کە:
-کەوا ئەمریکا پاشای پۆڕنە کە لە %60 سایتە پۆڕنەکان لەخۆدەگرێت.
-وە لە %26 لە هۆڵەندان وە % 7 لە بەریتانیانی گەورەن وە لە %1 لە ئەڵمانیان.
-لە %66 هەموو پۆڕن لە ئەمریکا بەرهەم دەهێنرێت.
*لە رۆژنامەی The New Indian Express لە 30/7/2013 دا بڵاوکراوەتەوە کە سەردان کەڕانی سایتی پۆڕن لە بەڕیتانیا لە سەردان کەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان زیاترن.
* لە گۆڤاری Time of India لە 25/7/2015 دا بڵاوکراوەتەوە کە لە رووپێویەک کەلە سەر 400 خوێندکار کراوە ەرکەووتوە کە:
-%70 کوڕان سەیری پۆڕنیان کردووە لە تەمەنی 10 ساڵی.
-%93 کوڕان ووتویانە کەوا پۆڕن مادەیەکی ئالوودەکەرە.
-%86 ووتویانە کە پۆڕن دەبێتە هۆی چالاکی سێکسی.
*لە دەزگای Christian Examiner لە 23/2/2015 رووپێویەک کراوە لەسەر 75000 پیاو دەکەووتوە:
-%64 ووتویانە کەوا تامی پۆڕنیان گۆڕاوە بۆ پۆڕنی توند و تیژ وە وای لێکردووون کە هەستی سێکسی لەگەڵ خێزانەکانیان لاوازبێت(تامی لێنەکەن).
بواری ئابووری پیشەسازی پۆڕن
-قەبارەی جیهانی پیشەسازی پۆڕن بە 57 ملیار دۆلار دائەنرێت کە 12 ملیار دۆلاری لە ئەمریکایە.
-فیدیۆی پۆڕن بە 20ملیار دۆلار دا ئەنرێت.
-خزمەتی دابین کردنی پارێزگاری بۆ پۆڕن بە 11ملیار دۆلار دا ئەنرێت.
-گۆڤارەکانی پۆڕن بە 7.5ملیار دۆلار دا ئەنرێت.
-نادی(کڵەپ)سێکسی بە 5 ملیار دۆلار دا ئەنرێت.
-تەلەفۆنی سێکسی بە 4.5 ملیار دۆلار دا ئەنرێت.
-کەناڵی کەیبڵ بەپارە بە 2.5ملیار دۆلار دا ئەنرێت.
-ئینتەرنێتی پۆڕن بە 2.5ملیار دۆلار دا ئەنرێت.
-سی دی پۆڕن بە 1.5ملیار دۆلار دا ئەنرێت.
-پێداویستی سێکسی بە 1 ملیار دۆلار دا ئەنرێت.
-ئەوانی تر بە 1.5 ملیار دۆلار دا ئەنرێت.
چەند داتایەک لەسەر پۆڕنی ئینتەرنێت
-سایتی پۆڕنی 4.2 ملیۆن دانەیە کە %12 هەموو سایتەکانە.
-لاپەڕەی پۆڕن 372 میلیۆن دانەیە.
-رێژەی داونلۆدی پۆڕن1.5 ملیارە کە %35 هەموو داونلۆدەکانە.
-داواکاری پۆڕنی منداڵان رۆژانە 116 هەزارە کە نایاسایە.
-ئەو سایتانەی کەوا پۆڕنی منداڵان دەخەنەروو 100 هەزار سایتە.
-ئەو گەنجانەی کەوا لە رێگای چاتەوە داوای وێنەی سێکسیان کردووە لە کەسانی تر %89 دەبێت.
وە % 20 ئەو کەسانە دەستیان کەوتوە. سەرچاوە beautyfromashes.org/
داتاکانی یەکێک لە بەناو بانگترین سایت وەک نمونە وەر دەگرین لە 2016 یا:
23 ملیۆن سەردان کەری هەبووە کە 729 کەس دەکات لە چرکەیەکدا وە 64 ملیۆن کەس دەکات لە دەقەیەک دا کە ژمارەی هەموو ئەو کەسانە دەکات کەلە بەریتانیای گەورەدا دەژین.
ژمارەی ئەو فیدیۆیانەی کەوا سەیر کراوە دەگاتە 9198022500 کەنزیکەی 92 ملیارە کە ئەگەر دابەشی بکەین بەسەر زەویدا هەرکەسێکی سەر زەوی 12.5 فیدیۆی بەر ئەکەوێت.
رێژەی ئەداتیەی کەوا لە سەیر کردنی فیدیۆکان سەیرکراوە 3110400000 گیگا بایتە کە ئەگەر بیکەینە ناو فلاش میمۆرێکەوە ئەوا 194000000 پر دەکات کە ئەگەر لەسەر یەک خەت ریز بکرێن یەک سوری مانگ تەواو دەکات.
ژمارەی ئەو کاتژمێرانەی کە لەسەیر کردنی فیدیۆکان بەسەر براوە 4599000000 کە دەکاتە 5246 سەدە.
چەند داتایەک لە وڵاتانی ئیسلامی
هەرچەندە توێژینەوەیەک لەوڵاتی خۆمان نەکراوە بەڵام چەند توێژینەوەیەک کراوە لەچەند وڵاتێک کەوا لەرووی دینی و کەلتورەوە لەخۆمان نزیکن بۆ نمونە سعودیە لە توێژینەوەیەک دا دەرکەتووە کەوا 50 ملیۆن گەڕان لەسەر سێکسی لە مانگێک دا کە هاوڕەگەز بازیشی تێدایە کە دەکاتە 1.5 گەڕان لە رۆژێک دا.وە لە %70 ئەو داتایانە کەوا لەلایەن هەرزەکاران دەگوازرێتەوە پۆڕنە.
وە لە توێژینەوەیەک لەسەر سایتی بەنابانگی گەڕانی گۆگڵ لە ساڵی 2009 کراوە لەسەر زۆرترین ئەو وڵاتانەی کەوا لەوشەی سێکسی و هاومانکانی دەگەڕێن دەرکەوتوە کەوا لە 10 وڵاتی یەکەم حەوتیان وڵاتانی ئیسلامین لەوانە 4 یان وڵاتانی عەرەبین کە:1.پاکستان 2.میسر 4.ئێران 5.مغرب 7.سعودیە 8.تورکیا
راستکردنەوەی چەند بیروباوەڕێک دەربارەی پۆڕن
چەند بیروباوەڕێک هەیە دەربارەی سەیرکردنی پۆڕن لەناو خەڵکیدا کە هەموویان هەڵەن لە بەشەکانی داهاتووشدا زیاتر روونیان دەکەینەوە، لەو هەڵە باوانە:
1-لە دووای هەسەرگیری واز لە سەیرکردنی دەهێنم:
زۆربەی ئەو کەسانەی پێش هاوسەرگیری سەیری پۆڕن دەکەن وا دەزانن کە گەیشتن بە سێکسی راستەقینە لەگەڵ خێزانەکانیان ئەو کاتە دەتوانن واز لە سەیرکردنی پۆڕن بهێنن کە ئەمەش بیروباوەڕێکی هەڵەیە لە دووای هاوسەرگیریش ناتوانن وازی لێبهێنن وەک لە بەشەکانی تردا ئاماژەی پێ دەکەین، چونکە ئەوە ئالوودەبوونە.
2-بە سەیرکردنی پۆڕن ئەتوانم زانیاری دەربارەی سێکس وەرگرم:
یەکێک لە هەرە هەڵە کوشندەکان وا بزانین کە لە سەیرکردنیی پۆڕن زانیاریت لەسەر سێکس دەبێت بە تایبەتی کەوا لە هیچ شوێنێکی تر نەتوانی زانیاری وەربگری وە لەناو کۆمەڵگاشدا زۆر بابەتێکی هەستیار بێت کە کەس نەتوانێت باسی بکات چونکە پۆڕن سێکسی ئاسایی و سروشتی نیە وەک گیماماس ئەکتەری بەناوبانگی پۆڕن کە وازی لە پۆڕن هێناوە دەڵێت دەبینیت خەڵکی تێبگات کەوا پۆڕن سێکسی ئاسایی نییە.
3-هیچ زیانێک لە پۆڕن بۆ خۆم وبە دە دەوروبەرم ناگەیەنم:
پۆڕن کاریگەری زۆر خراپی هەیە هەم لەسەر دەروونی و جەستەی ئەو کەسە که سەیر دەکات کە دەبێتـە هۆی چەند نەخۆشی، وە زیانی هەیە بۆ هەموو ئەوانەی لە دەورنی بە تایبەتی هاوسەرەکان دوواتریش بۆ کۆمەڵگا.
4-پۆڕنیش وەک ژیانی ئاسایی وایە ئافرەتەکانیش هەمان ئافرەتانی دەرەوەن:
توێژەرەکانی کۆمەڵگا یەکێک لە هەرە زیانە گەورەکانی پۆڕن بۆ سەر کۆمەڵگا لەناو بیرۆکەیەک دادەنێت بە ناوی (PORNIFED) یانی کۆمەڵگا وەک پۆڕن سەیربکرێت یان خەڵکی پۆڕن بە ژیانی ئاسایی بزانن و دوووبارەی بکەنەوە وەک دوووبارەکردنەوەی ئەو چالاکیە سێکسیانەی کەوا پۆڕنستارەکان دەکەین لەناو فیلمەکانیاندا وەک ئەلیکس کروز کە پۆڕن ستارێکی پێشووە باسی ژیانی خۆی دەکات لەناو پۆڕندا دەڵێت زۆر ئاسانە کەوا دیمەنی سێکسی کۆم بکەی کاتێک ئازارشکێنی بەهێز وەردەگری بەرامبەر کامێرا، کە رۆژانە دەیبیستین لەناو کۆمەڵگای خۆمان مێردەکان داوا لە ژنەکانیان دەکەن ئەو کارە بکەن یان دەیکەن.
وە ئەو ئافرەتانەی کەوا لەناو پۆڕن دەردەکەون هیچ ئافرەتی ئاسایی نین هەم لەو گۆڕانکاریانەی کەوا بە دەرمانی جوانکاری بۆیان دەکەن یان نەشتەرگەری بۆ جەستەیان دەیکەن وەک گەورەکردنی لێوو مەمک و سمتیان تا راددەیەک جوانکاری بۆ شێوەی دەرەوەی کۆئەندامی زاووزێیان دەکەن کە یەکێکە لە هەرە نەشتەرگەرییە باوەکانی جوانکاری لە ئەمەریکا لەو ساڵانەی دوواییدا.
5-سەیرکردنی پۆڕن ژیانی سێکسی هاوسەرێتیم باشتر دەکات:
ئەو بیرۆکەیە زۆر باوە وە تەواو پێچەوانەیە بە هۆی ئەو گۆڕانکارییانەی کەوا بەسەر بیروباوەڕی بۆ سێکس و ئافرەت دادێت ئەو کەسانەی کەوا سەیری دەکەن ناتوانن تام لە سێکسی ئاسایی بکەن بە هۆی چەند هۆکارێکی کەوا دوواتر باسی دەکەین وە تا راددەیەک دەڕوات کەوا تەواو دووور دەکەوێتەوە لە خێزانی خۆی دوواتریش دەبێتە هۆی جیابوونەوەیان.
6-زۆر بە ئاسانی دەتوانم وازی لێبهێنم ئەوەتا من هەفتەیەکە سەیرم نەکردوووە:
ئەو کەسانەی کەوا ئالوودەبوون بە پۆڕن ناتوانن بە ئاسانی وازی لێبهێنن، چونکە شێوەی مێشکیان گۆڕاوە کەوا بەس تام لەو سەیرکردنە وەردەگرن وە بۆ ئەو کەسانەی کەوا ماوەیەکی کەم سەیری ناکەن ئەوە بەس نییە بۆ ئەوەی واهەست بکەن کەوا وازی لێی هێناوە چونکە بە بچووکترین نیشاندەر یان بە زوورترین کات دەگەڕێتەوە سەری بەڵکو کاتێکی زۆر زیاتری دەوێت تا مێشکی دێتەوە سەر شێوەی خۆی کەوا نزیکەی 18 مانگی دەوێت.
7-گەورەترین کێشەی من سەیرکردنی پۆڕن نییە بەڵکو خوی نهێنییە (دەستپەڕ):
ئەوە بیرێکی زۆر باوە لەناو گەنجاندا کەوا هەست دەکەن کێشە سەرەکیەکەیە بەڵام نەخێر خوی نهێنی تەنها خوێکە بەستراوەتەوە بە سەیرکردنی پۆڕنەوە بۆ زیاتر خۆشی وەرگرتنە بە تایبەتی ئەو کەسانەی زۆر سەیری پۆڕنیان کردووه کە بێ سەیرکردنی پۆڕن ناتوانن خوی نهێنی بکەن.بۆ چارەسەرکردنیش دەبێت پێشتر چارەسەری سەیرکردنەکە بکەن.
پۆرن چۆن کاردەکات لەسەر مێشک و بەستنەوەی بە ئالوودەبوونەوە
لەم بەشەدا سەرەتا باسی ئالوودەبوون دەکەین کەوا چۆن ئیش دەکات یان دروست دەبێت بۆ زیاتر تێگەیشتن لەسەر پۆرن دوواتر باسی چۆنیەتی ئیشکردنی پۆرن لەسەر مێشک دەکەین وە کاریگەریەکانی و دوواتر ئەیبەستینەوە بە ئالوودەبوونەوە لە رێگای خاڵە هاوبەشەکانیانەوە.
ئالوودەبوون چیە وچۆن روودەدات:
ئالوودەبوون بریتییە لە پەیوەستبوون بە شتێک بۆ ماوەیەکی زۆر و نەتوانین لە دەستبەرداربوون لێی، کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی ئاسایی هەیە، وەک ماددە هۆشبەرەکان (هیرۆین، کحول، کۆکاین.. هتد) کە وا بەکارهێنەرەکانی لە ماوەیەکی زۆر کەمدا خۆشیەکی زۆریان دەست دەکەوێت کە لە شتە ئاساییەکانی رۆژانەیان دەستیان ناکەوێت، بەمە ناتوانێت بە ئاسانی وازی لێ بهێنێت ئەمە بە کورتی وێنەی ئالوودەبوونە.
بەڵام وەک ئەوەی لە ناو خەڵکدا باوە ئالوودەبوون تەنها بە ماددە نابێت لەم چەند ساڵەی پێشوودا زاناکان ڕایان گۆڕا بۆ ئالوودەبوون ئێستا چەند جۆرێکی تری ئالوودەبوون هەیە کە بە (ئالوودەبوونی نادەرمانی) ناسراون، کە هەمان کاریگەرییان هەیە لەسەر جەستەی مرۆڤ.
لەوانە چەند کارێکی رۆژانەی مرۆڤی ئاسایی، بەڵام کە بە شێوەیەکی زۆر بکرێت ئەوا دەبێتە هۆی ئالوودەبوون پێی وەک (سێکس کردن، بەکارهێنانی ئینتەرنێت...هتد) یان ئالوودەبوون بە خواردن وەک ئالوودەبوون بە زۆرخواردنی شەکر (خواردنی شیرینی)، بۆیە ئالوودەبوون تەنها مادەی نییە وەک ئەوانەی راستەوخۆ دەچنە ناو خوێنەوە.
ئالوودەبوون چۆن روودەدات:
یەکێک لە بەهێزترین کلیلەکانی دروستبوونی پۆرن بریتییە لە Dopamine دۆپامین:
مادەیەکی گەیەنەرە لە نێوان خانەکانی مێشک دایە (Neurotransmitter) کە بەرپرسە لە هەستکردن بە خۆ شی و هاندان(وێنەی 1)، کە یەکێک لە ناوەکانی بە مادەی ئالوودەبوون ناسراوە.
لە هەموو چالاکییەکی رۆژانەی ئاسایی کە هەست بە خۆشی دەکەین و هەوڵ دەدەین بیکەیتەوە ئەوا دۆپامین لە مێشکمانا بە رێژەیەکی دیاریکراو دەردراوە کە هەر ئەم مادەیەش وامان لێدەکات ئیشی رۆژانە بکەین، زانایان وەک تاقیکردنەوەیەک بۆ دەرخستنی هێزی ئەو مادەیە لە مێشکی مشکدا ڕایانگرتووە، مشکەکە حەزی بۆ خواردن نەچووە تاوەکو مردوووە. وە رێژەی دەردانی ئەو مادەیە لە چالاکییەکەوە بۆ چالاکییەکی تر دەگۆڕێت کە بۆ هێندێکیان زۆرە بۆ هێندێکی تریان کەمە لەوانەی رێژەیەکی زۆر دەردەدرێن بۆیان خواردنی شیرین و جەور، خۆشەویستی، هاوڕێیەتی و سێکس و تازەگەرێتی کەوا بە (Natural reinforces) ناسراون کەوا وەک تەقێنەرەوەیەکن بۆ رێژەی رژانی دۆپامین.
بە کورتی دەتوانین بڵێین دۆپامین مادەیەکە کەوا بە دووای هێشتنەوەی تۆدا ئەگەڕێت یەکێک لەو کارانەش سێکسە (وەچەخستنەوە )یان هەموو ئەو شتانەی کە پەیوەندی بە سێکسەوەیە.
کاتێ دۆپامین ئەڕژێت دەچێتە سووڕێکەوە کە پێی دەڵێن رێڕەوی خاڵی هاندان (reward circuite) کە لە بەشی ناوەراستی مێشکدایە(وێنەی 2) لە گروپی شیردەرەکاندا هەیە تا زیاتر ئەو دۆپامینە بخولێتەوە زیاتر هەست بە خۆشی دەکەین:
کاتێ دۆپامین ئەچێتە ئەو رێڕەوە جۆرێک لە پرۆتین بە ناوی DeltaFosBدەنیشێت کە رێژەکەی پەیوەستە بە کات و زۆری رژانی دۆپامیەنەکەوە کە بەنەبوونی دۆپامین ئەو پرۆتینە نیشتوە وا دەکات ئەو کەسە زووتر بگەڕێتەوە سەر ئەو کارەی زۆرترین دۆپامین پێئەدات.
بە هۆی ئەوەی ئەو کەسانەی کەوا ئالوودەبوون دۆپامینی پێویستییان دەست ناکەوێت لە کارکانی رۆژانەیان بۆیە دەچنەوە سەر هەمان کاری پێشوویان کە دۆپامینی زۆریان دەداتێ، ئەمەیە بە کورتی چۆنیەتی ئیشکردنی ئالوودەبوونە.
روونکردنەوەی چەند دیاردەیەک کەوا پەیوەستن بە سەیرکردنی پۆرن:
1- وڵامدانەوەی لە خۆوەی جەستە بۆ کەسی تازە: (Coolidge effect)
کاتێ نێرەیەکی جرج لە قەفەزێکدا دابنێین لەگەڵ مێیەکی جرج کە لە وەرزی جووتبووندا بن ئەوا دەبینین یەکسەر نێرەکە لەگەڵ مێیەکە چووت دەبێت تا راددەیەک نێرەکە ماندووو دەبێت لەگەڵ مێیەکە جووت نابێت، بەڵام کاتێ مێیەکە دەگۆڕێت بە مێیەکی تازە دەبینین یەکسەر نێرەکە جوابی مێیە تازەکە دەداتەوە (وێنەی 3) لەگەڵی جووت دەبێت ئەگەر ئەم کارە چەند جارێک دوووبارە بکەینەوە ئەوا دەبینین نێرەی جرجەکە دەگاتە راددەی کفتبوون و دەمرێت، ئەو دیاردەیە پێی دەوترێت Coolidge effect.
2- تازەگەرێتی Novelty: مرۆڤ هەموو کاتێک حەزی لە تازەگەرێتیە، سەیارەی تازە خواردنی تازە.. هتد ئەمەش هەمووی پەیوەندی بە رێژەی دەردراوی دۆپامینەوەیە، تازەتر یانی دۆپامین زیاتر یانی ئافرەتی دوووبارە دۆپامین کەمتر ئافرەتی تازە دۆپامینی زیاتر وەک کۆلێدج ئیفێکت.
زانایان لە ئوستورالیا هەستان بە دانانی چەند پیاوێک بەرامبەر بە فیلیمێکی رووت کەوا 18 جار دوووبارە کرایەوە بۆیان هەر جارێک دوووبارە کرایەوە دۆپامین کەمتر دەردەدرا تا جاری 18 کە گەیشتە کەمترین رێژە، بەڵام بە دانانی فیلمێکی تازە یەکسەر دۆپامینەکەیان گەیشتە بەرزترین راددە(وێنەی 4) (وە بە هەمان شێوە بۆ ئافرەتیش).
3- تێک ئاڵانی خانەکانی مێشک : دروستبوونی رێڕەوێکە لەناو مێشکی مرۆڤ دا بۆ ئەوە کارانەی زۆر دەیان کات بۆ ئەوەی کەمترین وزە خەرج بکات بە مانایەکی تر چەند خانەیەکی مێشک کۆئە بنەوە بۆبیرکەوتنەوەی یان کردنی ئەو کارەی پێشوو بە کەمترین وزە(وێنەی 5) کە بە (Neuroplastity) ناسراوە.
4-بچووکبوونەوەی مێشک: لە تازەترین دەستکەوتەکانی زانستی مێشکدا دەرکەوتووە کەوا مێشک بچوک دەبێتەوە بەزۆر سەیر کردنی پۆرن بەتایبەتی بەشی خۆڵەمێشی مێشک (وێنەی 6) کە بەرپرسە لە هەستەوەرەکان و کۆنترۆڵکردنی ماسولکە بیرەوەری و سۆزو قسەکردن و بڕیاردان و کۆنترۆڵکردنی خۆی کە ئەم توێژینەوە مانای ئەوە دەکات کەوا ئەو کەسانەی زۆر سەیری پۆرن دەکەن کۆنترۆڵکردنی خۆیان لاواز دەبێت وە لە توێژینەوەیەکی تردا دەرکەوتووە کە وا زۆری کاتژمێری سەیرکردنی پۆرن پەیوەستە بە چالاکی مێشک کە بە پێچەوانەوەن.
5-سەیرکردن وەک کردن وایە: سەیرکردنی سێکس وەک ئەوە وایە جەستەی خۆت لە سێکسکردندا بێت هەمان ئامادەکاری بۆ دەکات وە هەموو ئەو جۆرە هۆرمۆنانە دەردەدات کە بۆ سێکسکردن دەردەدرێن کە ئەمەش لە گرنگترین دۆزینەوەکانی سەردەمی ئێستا دادەنرێت لە زانستی مێشکدا بە ناوی Neuron mirror.
6-هاندەری گەورە: مرۆڤ وەک هەموو ئاژەڵەکانی تر بە دووای گەورەترین هاندەردا دەگەڕێت وەک چۆن باڵندەکان واز لە هێلکەی خۆیان دەەێنن بۆ هێلکەیەکی گەورەتری ساختە کە سێ بنەمای هەیە گەڕان بەدووای دا Seeking و تاسان Shock و سەرسورمان Surprise کە هەر سێکیان لە ناو کرداری سەیرکردنی فیدیۆکانی پۆرن دا بە زەقی دیارە.
ئەوەی لە فیدیۆ پۆرنەکان ئەبینرێن بە هیچ شێوەیەک ناتوانرێت بە راست دابنرێت لە هەمو روویەکەوە دروست کراوە واتا ساختەیە (هاندەریکی گەورەترە) ناتوانرێت کەسێک لە ژیانی راستیدا ئەوەی دەست کەوێت.
7- خوو Habit: زۆربەی کاری رۆژانەی مرۆڤ بریتییە لە خوو کە کردارێکە یان چەند کردارێکە بێویستانە یانی بێبیرکردنەوە کە بۆ ووڵامی خاڵێکی دەست پێک دەکرێن، دووای چەند جار دوووبارەکردنەوەی کارێک دەبێت بە خوو وەک جگەرەکێشان ولێخوڕینی سەیارە بە رێگایەکی دیاری کراودا، کردنی کارێک لەکاتی دیاری کراو دا وەک وەرزش کردن، نان خواردن...هتد. خوو هەردووو جۆری هەیە خووی خراپ و خووی باش هەیە، خوو ئەتوانرێت دروست بکرێت و لاش بدرێت،خوو لە سێ بەش پێک هاتووە لە cue کە خاڵی دەست پێکە(ئاماژە) وە routine کەچەند کردارێکی دیاری کراوە وە reward کە پاداشتە یانی دەسکەوتێکی دیاری کراو (وێنەی 7)، هەموو خووێک دەبێت ئەو بەشانەی هەێت بۆ نمونە جگەرەکێشان کەسێک کە جگەرە بکێشێت چەند خاڵێکی دەست پێکی هەیە بۆ نمونە خەمباری جگەرەیەک دەکێشێت کە ڕۆتینە بەهۆی کێشانی جگەرەکەوە خەمباریەکەی نامێنێ ئەوەش پاداشتەکەیەتی. ئێستا لەسەر پۆرن با جێبەجێی بکەین سەرەتا خاڵی دەست پێکی دەوێت بۆنمونە ماڵ چۆڵبێت ینجا ڕۆتین دەکات کە سەیرکردنی پۆڕنە وە پاداشتەکەشی ئەو خۆشیە زۆرەیە کە وەری دەگرێت لەسەیر کردنی.
ئێستا ئەو دیاردانەی کەوا باسمان کرد هەمووی لە سەیرکردنی پۆرندا جێبەجێ دەکەین با لە سەرەتای سەیرکردنەوە سەیر بکەین، ئەوانەی کەوا ساڵانی هەشتاکان یان نەوەدەکان سەیری پۆرنیان کردوووە کەمتر تووشی ئەو رووداوانە بوون بە هۆی قورسی بەرکەوت، بەڵام لە ساڵانی دوواتر بە هۆی خێرایی زۆری ئینتەرنێت و بە ئاسانی دەست کەووتنی وای کردوووە ئەم دیاردانە قووڵتر بن لە سەردەمی ئێستادا زۆربەی ئەوانەی کەوا جاری یەکەم سەیری پۆرن دەکەن لە تەمەنێکی زۆر بچووکدانە.
کاتێک کەسێک سەیری پۆرن دەکات لەشی ئامادە دەبێت بۆ جووتبوون دۆپامینێکی زۆر دەردەدرێت، بەڵام هێواش هێواش ئەم دۆپامینە کەم دەبێتەوە تا راددەیەک هەست بە بێتاقەتی دەکات (Coolidge effect) بۆیە سەیری فیدیۆی تازە دەکات یەکسەر دۆپامینەکەی بەرز دەبێتەوە تا راددەیەک دەگاتە راددەی خاوبوونەوە ئەگەر ئەم کارە چەند جارێک دوووبارە بێتەوە لە کاتی جیاوازدا ئەوا مێشک بۆ خۆئامادەکردن بۆ ئەو رێژە زۆری دۆپامینە ئەو ناوچانەی پێویست نین لاوازیان دەکات بۆ ئەو ناوچانەی کەوا پێویست بۆ ئەو کردارە(سەیرکردنی پۆرن) بۆیە ناوچەی خۆڵەمێشی مێشک بچووک دەبێتەوە ئەوەش وا لەو کەسە دەکات کە بیرکردنەوەو بڕیاردانی لاواز بێت زووتر بگەرێتەوە سەر ئەو کارە.
خاڵە هاوبەشەکانی نێوان پۆرن و ئالوودەبوون:
ئەم بەستنەوەی پۆرن بە ئالوودەبوون مشتومڕێکی زۆری لەسەرە زۆر زانا هەیە دەڵێن نابێتە هۆی ئالوودەبوون بەڵکو بەس خوێکە، بەڵام چەندان زانای تریش هەن کەوا چەندان خاڵی هاوبەشیان داناوە لە نێوانیان کەوا ئێمەش باسیان دەکەین وە دەتوانین بڵێین لایەنی ئالوودەبوون بەهێزترە وە واش چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا بکرێتە ناو سەرچاوە باوەڕپێکرکاوەکانی ئالوودەبوونەوە.
وەک لە پێشتردا بۆمان باس کردن ئەو مادانەی کەوا لە ئالوودەبوونی هیرۆین و حەشیش.. هتد کاردەکەن هەمان مادەشن کەوا لە کاتی سەیرکردنی پۆرن دەردەدرێن کە گرنگترینیان دۆپامینە.
ئەگەر سەیری هەموو ئالوودەبوونێک بکەین چەند شتێک بەدی دەکەین کە بریتین لە چەند گۆڕانکارییەک وە هەمان گۆڕانکاری لە سەیرکردنی پۆرنیش دەبینرێن لەوانە:
1-لاوازبوونی هەستکردن (Desanitization): بە هۆی زۆر سەیرکردنی پۆرن کە دەبێتە هۆی زۆر رژانی دۆپامین کە هەستی خۆشی بەو کەسە دەدات، دۆپامین زۆرتر یانی خۆشی زیاتربۆیە ئەو کەسانەی سەیری پۆرن دەکەن وردە وردە ئاستی سەیرکردن زیاد دەکەن تا خۆشی زیاتریان دەست کەوێت کە ئەمەش وا دەکات رێژەیەکی دۆپامینی زۆر دەربدرێت کە مێشکی ئاسایی ناتوانێت بەرگەی بگرێت بۆیە مێشک وەک خۆپاراستنێک ژمارەی وەرگرەکانی ناو مێشک بۆ دۆپامین کەم دەکاتەوە(وێنەی 8)، ئەم کەمبوونەوەی وەرگرانە یانی کەمتر هەست بە خۆشیکردن یانی ئەگەر کەسێک پێشوتر پێنج دەقە بگەشتایەتە خۆشی تەواو لە سەیرکردن ئەوا دەبێت ئێستا بە هەشت یان دە دەقە بگاتە ئەو خۆشیە تا راددەیەک ئەو کەسە بە شتی ئاسایی هەستی ناجوڵێت دەبێت پەنا بباتە بەر شتی نامۆ وەک سەیرکردنی جۆرە توندووتیژییەکانی پۆرن وەک لێدان و ئازاردان وە بەستنەوە.. هتد یان نامۆ وەک پەیوەندی خێزانی کە جۆرێکی باوی پۆرنە.
2-هەستیار بوون (Sensitization): وەک پێشتر باسمان کرد کەوا مێشک بۆکار ئاسانی رێڕەو بە خانەکانی مێشک دروست دەکات وە لە بەشی خوو دا باسمان کرد کەوا چەند ئاماژەیەک (Cue) بۆ خاڵی دەستپێک دروست دەبن کەوا دەکەن ئەو کەسە زۆر هەستیار بێت بۆ ئەو شتانەی دەبەستدرێنەوە بەپۆرن کە لەوانەیە ئاسایی بن بۆ کەسی ئاسایی وەک کاتێ ماڵ چۆڵ بێت یان ناوی جۆرێکی پۆرن ببیستێ یان ناوی پۆرن ستارێک ببیستێ کە ئەم هەستیاربوونە وا دەکات ئەو کەسەی ئالوودەبووە ڕایبکێشێتەوە بۆ سەیرکردنی پۆرن.
3-بچووکبوونەوەی بەشی پێشەوەی مێشک (Hypofrontality): بەشی پێشەوەی مێشک ناوچەی بڕیاردانە کە لەو بەشەدا بڕیاری کۆتایی دەدرێت وە بە بچووکبوونەوە مانای لاوازبوونی بڕیاردان ئەژمار دەکرێت، بە هۆی ئەو گۆڕانکارییانەی کە بە سەیرکردنی پۆرن دروست دەبێت لە مێشکدا بە تایبەتی دۆپامین وا دەکات کەوا مێشک بەشی بڕیاردان بچووک بکاتەوە لەسەر ناوچەی هەستیەکان بۆیە ئەو کەسانەی زۆر سەیری پۆرن دەکەن ناتوانن بڕیار بدەن بە ئاسانی بە تایبەتی لە جۆری سەیرکردنی ئەو پۆرنانەی کەوا هەڵەی دەبژێری کە لەوانەیە شتێک سەیربکا کە حەز نەکات لە کاتی ئاسایی سەیری بکات یان هەر بیری لێ بکاتەوە.
4-لەدەستدانی کۆنترۆڵکردنی قەلەقی: هەموو جۆرەکانی ئالوودەبوون زیاتر دەگەرێنەوە بۆ نەزانی چۆنیەتی کۆنترۆڵکردنی کاتی ناخۆشی یان قەلەقی، بەڵام ئەو کەسانەی ئالوودە بوون ناتوانن کۆنترۆڵی قەلەقی بکەن وە زۆر بە ئاسانی لە کاتی قەلەقی دەگەڕێنەوە سەر ئەو شتەی کەوا ئالوودەبوون وە زۆر جار دەبێتە هۆی زیاترکردنی یان بەهێزتربوونی ئەو شتەی کەوا ئالوودەی بووە.
ئەمانەی کەوا لە سەرەوە باس کران وەک خاڵی هاوبەش دادەنرێن لە هەموو جۆرەکانی ئالوودەبوون وە هەموو دیاردەکانیش لە سەیرکردنی پۆرنیشدا روودەدات.
بنامەیەکی تری ئالوودەبوون کۆدەکرێنەوە لە چەند خاڵێکدا کە بە ( Cs The) ناسراوە بە هەمان شێوە لەپۆرنیشدا ئەوە بەدی دەکرێت ئەمانەش:
1-ویستێکی بەهێز (Craving) بە هۆی بەهێزی پۆرن وا لەو کەسانە دەکات کە جارێکی تر سەیری بکەنەوە ئەگەر حەزیشی لێ نەکات.
2-لەدەستدانی کۆنترۆڵ (loss of Control) بۆ زیادکردنی یان درێژکردنەوەی ماوەی سەیریکردنی.
3-دەرئەنجانمی خراپ (Negative consequence) لە ئیش دەرکردن بێت، جەستەیی بێت، یان کۆمەڵایەتی بێت کە لە بەشەکانی تردا باسی دەکەین.
بۆیە بە هۆی ئەو لێکچوونانەوە دەتوانین بڵیین بەڵێ سەیرکردنی پۆرن دەبێتە هۆی ئالوودەبوون.
ئالوودەبوونی پۆرن بەهێزترین ئالودەبوونە:
نەک هەر ئالوودەبوونە بەڵکو دەتوانین بڵێین بەهێزترین جۆری ئالوودەبوونە، بە هۆی ئەم خاڵانەی خوارەوە:
1-زۆر بە ئاسانی دەست دەکەوێت وە لە زۆربەی وڵاتان یاسایە، لە ئینتەرنێتیشدا زۆر بە ئاسانی بێ هیچ رێگرییەک بە خۆڕایی دەست دەکەوێت وە شاراوەیە.
2-هەموو کاتێک بەردەستە 24 کاتژمێر هەرچی حەزی لێبکەین دەتوانین دەستت پێی بگات.
3-تازەگەرێتیێکی زۆری تێدایە کەوا لە چەند چرکەیەکی زۆر کەم دەتوانی بە هەزاران وێنەو ڤیدیۆی جیاواز ببینین کە کاریگەری زۆری هەیە لە سەر رێژەی دەردرانی دۆپامین.
4-بێسنوورە لە بەکارەێناندا وەک جۆرەکانی تری ئالوودەبوون نییە کەوا سنووردار بێت بۆ نموونە خواردن تا راددەیەک دەتوانی بخۆیت تا گەدەت پڕ دەبێت.
5-وەک خواردن و دەرمان نییە کەوا سیستەمی قێزلێبوونەوە چالاک بکات (aversion system)، کاتێ مرۆڤ زۆر شتێک دەخوات دوواتر قێز (بێزی) لێدەبێتەوە حەزناکات بیخوات.
6-وەک ئالوودەبوونی خواردن و دەرمان نییە کە بەرزکردنەوەی ئاستی چێژی تەنها بە زیاتر بەکارهێنانە، بەڵکو پۆرن بە تازەگەرێتییە.
7-لە هەموو تەمەنێکدا سەیری دەکرێت بە تایبەتی لە تەمەنی تازە پێگەیشتواندا کە مێشکیان لە لووتکەدایە بۆ دەردانی دۆپامین وە سەرەتای دروستبوونی رێڕەوەکانی ناو خانەکانی مێشکن.
8-تا راددەیەکی زۆ بابەتێکی شاراوەیە زۆر کەم باسی لەسەر دەکرێت بۆیە زۆر کەس بەدەستیەوە دەناڵێنێت بەڵام نازانێت هانا بۆکێ بەرێت بۆ چارەسەر کردن.
سووڕی بەکارهێنانی پۆرن لە لای کەسی ئالوودە بوو:
لەو بەشانەی کە پێشتر باسمان کرد بۆمان دەرکەوت کەوا پۆرن چەند بەهێزەو وە ئەو کەسانەی کەوا ئالوودە بوون بەپۆرن چەندە دەناڵێنن بە دەست ئەو ئالوودەبوونە، لێرەدا دەتوانین سووڕی سەیرکردنی یان سەرهەڵدانەوە سەیرکردنی پۆرن بکێشیت:
¬¬ لایەنە خراپەکانی پۆڕن لەسەر تاک و کۆمەڵگا
ئەو کەسانەی کەوا پۆڕن بەکاردەهێنن بۆ ماوەیەکی زۆر چەند لایە نێکی خراپی دەردەکەوێت لەسەر تاک و کۆمەڵگا کە لەوانەیە شاراوە بن بۆ هەندێک کەس یان بەشێکی لا دەرکەوتبێت، ئێمە لەم بەشەدا چەند لایەنێکی خراپی پۆڕن دەخەینەروو.
بە راددەیەک لایەنە خراپەکانی لە ناو کۆمەڵگاکاندا دەرکەوتووە کە هەندێک لە توێژەرەکان بە (pornified) ناوی دەبەن یانی کۆمەڵگا بە پۆڕن بووە یانی ئەو کەسانەی کەوا سەیری پۆڕن دەکەن وەک پۆڕن سەیری ژیان دەکەن کە وەک پێشتر باسمان کرد کە پۆڕن شتێکی درووستکراوە راست نییە بەهۆی ئەمەش چەند لایەنێکی خراپی جێهێشتووە یان درووست کردوووە لە ناو کۆمەڵگادا.
کاریگەرییەکانی بەم شێوە دابەش دەکرێت:
1- لەسەر خێزان
2- لەسەر تاکی سەیرکەر
3- لەسەر تاکی سەیرنەکەر
4- لەسەر کۆمەڵگا
1)لەسەر خێزان:
زۆربەی کاریگەرییەکانی پۆڕن لەسەر خێزان دەردەکەوێت بە تایبەتی ژن و مێرد دوواتریش لەسەر منداڵ.
یەکێک لە هەرە بەشە گرنگەکانی ژیانی ژن و مێرد بریتییە لە ژیانی سێکسی، بەڵام بە سەیرکردنی پۆڕن ئەو هەستەو ئەو پەیوەندییە تێک دەچێت بە هۆی ئەوەی پۆڕن شتێکی ئاسایی نییە (ورووژێنەرێکی گەورەترە لە ورووژێنەری ئاسایی) و درووست کراوە بۆیە ئەو مێردەی کەوا سەیری پۆڕن دەکات حەزی بۆ خێزانەکەی نامێنێت وە بە پێچەوانەوەشەوە، وە تووشی چەندان کێشەی تری جەستەیی و دەروونی دەبن وەک ڕەقنەبوونی ئەندامی زاووزێی نێرینە (ED) یان زوو گەیشتنە حاڵەتی تۆووهاتنەوە یان هەست نەجووڵانی سێکسی بە خێزانی خۆی بە هۆی سەیرکردنی پۆڕنی نائاسایی.. هتد.
تا راددەیەک ئەو کێشانە گەورە دەبن کە ژن و مێرد بۆ جووڵانی ئەو هەستە سێکسیە بۆ یەکتری لە کاتی سەرجێیکردندا سەیری پۆڕن دەکەن.
یان داواکاری مێردەکەی بۆ دوووبارەکردنەوەی ئەو شتانەی کەوا لە پۆڕن دەیبینێت بۆ خێزانەکەی کە لەوانەیە هەموو ژنێک ئەوە قبوڵ نەکات وەک سێکسکردن بە کۆم کە ئەمە شتێکە لەناو کۆمەڵگەی ئێمەش دەیبستین رووی داوە، ئەو کارەش بۆ گەیشتن بە هەمان هەست کە لە سەیرکردنی پۆڕن دەستی دەکەوێت کە دەستیشی ناکەوێت.
زۆربەی ژنان بە تایبەتی لەناو کۆمەڵگای مسوڵماناندا قبوڵ ناکات میردەکەی سەیری ئەوە بکات وە زۆربەی ژنان ئەوە وەک خیانەت سەیر دەکەن. بە هۆی ئالوودەبوونی باوک و دایک بە پۆڕن وەک پێشووتر باسمان کرد وا دەکات کەسەکە تەرکیزی لاواز بێت نەتوانێت ئەرکەکانی ناو خێزان بەجێ بگەیەنێت هەم لە رووی ماددی وە هەم لە رووی دەروونی و سۆزی بۆ خێزانی وە بۆ منداڵەکانی.
هەموو ئەو کێشانە بە یەکەوە وا دەکات کەوا هۆکارێکی بەهێز بێت بۆ تەڵاق و هەڵوەشانەوەی خێزان.
وەیەکێکیتر لە خراپییەکانی سەیرکردنی پۆڕن لە لایەن باوکی ماڵەوە وا دەکات کەوا منداڵەکانی بە تایبەتی کوڕەکانی زۆر زوو بەر ئەو کارە بکەون، ئەمەش بە هۆی بەردەستبوونی یان سەیری باوکی بکات کەوا بە کاری دەهێنێت.
2-لەسەر تاکی سەیرکەر:
کاریگەری لەسەر کەسی سەیرکەر زۆرە، بۆیە ئەمە لە چەند بەشێکی جیادا باسی دەکەین لەوانە:
ئا-لەسەر تەندروستی/ وەک لە بەشی چۆنیەتی ئیشکردنی پۆڕن لەسەر مێشک باسمان کرد کاریگەرییەکانی لەسەر دەروونی و جەستەیی دەردەکەوێت، بەڵام بە شێوەیەکی زیاتر لەسەر دەروونی وەک قەلەقی و هەستیاربوون و زوو تووڕەبوون، بەڵام لە هەموویان ترسناکتر لە چەند تۆژینەوەیەکی تازەدا دەرکەوتووە کەوا سەیرکردنی پۆڕن دەبێتە هۆی خەمۆکی و هەستکردنی تاک بە تەنیایی لەناو خەڵکیدا.
وە لە رووی جەستەیەوە وا لە کەسەکە دەکات کەوا مێشکی بچووک ببێتەوە بە تایبەتی ناوچەی خۆڵەمێشی مێشک کە شوێنی بیرکردنەوەیە وە بچووکبوونی بەشی پێشەوەی مێشک کە ناوچەی بڕیاردانە لە مرۆڤ ئەوە وا دەکات کەوا کەسێکی لاواز بێت لە ژیانیدا.
ب-لەسەر بیروباوەڕ/ ئەو کەسانەی کەوا بۆ ماوەیەکی زۆر سەیری پۆڕن دەکەن بە هۆی کەمبوونەوەی وەرگرەکانی دۆپامین لە مێشکیدا پەنا بۆ سەیرکردنی پۆڕنی توندڕەوتر دەبات بۆ هەستکردن بەو خۆشیەی کە پێشتر دەستی کەوتووە، سەیرکردنی ئەم جۆرە پۆڕنانە وا دەکات کەوا بیروباوەڕی گۆڕانکاری بەسەردا بێت وەک سەیرکردنی بۆ ئافرەت کە وەک ئامرازێک بۆ بەدەستهێنانی چێژەکانی سەیری بکات نەک وەک مرۆڤێک وە بیروباوەڕی دەربارەی سێکس کە چەندان بیروباوەڕ لە پۆڕنەوە فێری دەبن کە هەڵەن وەک ئافرەت حەز بە لێدان دەکات لە کاتی سێکسکردندا یان ئافرەت خۆشی دەبینێت لە کاتی دەستدرێژی سێکسی کردنە سەردا یان بەستنەوە یان ئازاردان.
کە ئەمانەش شتێکی ئاسایی نین و ئافرەتێکی ئاسایی حەز بەم شتانە ناکات وەک وێندبولاری ماڵتر لە کتێبی PORN TRAPدا باسی کردوووە کە سێکسی ئاسایی بریتییە لە گرنگیدان بە هەستی یەکتر نەک ئازاردان.
ج-لەسەر تامی سێکس/ بە هۆی ئەوەی کە پۆڕن شتێکی ئاسایی نیە وە بە هۆی زۆر سەیرکردنی پۆڕنی تووندڕەو کە دەبێتە دیاردەی کەم هەستی کەوا دەکات ئەو کەسە تام لە سێکسی ئاسایی نەکات لەگەڵ خێزانیدا، دەکرێت کە ئەم هۆکارە وا دەکات کە پیاو داوای لاساییکردنەوەی پۆڕن لە خێزانەکەی بکات وەک کردنی جۆری سێکس وەک سێکسی کۆم یان سێکسی دەم.. هتد.
یان وا لە ئافرەتەکە دەکات کەوا خۆی زیاتر وەک ئافرەتانی ناو پۆڕن لێبکات وەک گەورەکردنی مەمک و لێو.. هتد.
بەڵام هەرچەند ئەم شتانە بکات ناتوانێت ئەو هەستەی لە ژیان دەست کەوێت بۆیە سەرئەنجامەکەی هەر گەڕانەوەیە بۆ سەیرکردنی پۆڕن.
د-لەسەر ژیانی ماددی (پارە)/ ئەو کەسانەی کەوا زۆر سەیری پۆڕن دەکەن ناتوانن وازی لێبێنن لە هەر شوێنێکدا بن هەتاوەکو ئەگەر لەسەر ئیشیشبن کە چەندان حاڵەتی لەم جۆرە رووی داوە کە هەرکە ئاشکرابوون دەبێتە هۆی دەرکردنیان لەسەر ئیش کە دەبێتە هۆی بێئیشبوونی یان بە هۆی کەمی تەرکیزو کەمی گرنگیدان بە ئیش دەبێتە هۆی دەرکردنی کە دەبێتە هۆی کێشەیەکی گەورەی ماددی بۆ ئەو کەسە.
هـ-لەسەر خوێندنی/ زۆربەی ئەو کەسانەی کەوا سەیری پۆڕن دەکەن لە تەمەنێکی زۆر کەم دان کە تەمەنی خوێندنە لە سەرەتای خوێندن تا قۆناغی زانکۆ.
بە راددەیەک کەوا کەم کەس لە زانکۆدا هەیە سەیری نەکردبێت وەک لە داتاکاندا دەردەکەوێت.
بە هۆی ئەو هۆکارانەی کە پێشووتر باسمان کرد کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستی جەستەو دەروونی وا دەکات ئەو کەسە نەتوانێت بە باشی قۆناغەکانی خوێندن ببڕێت.
3-لەسەر تاکی سەیرنەکەر/
وا نەزانیت کەوا تۆ سەلامەتی کاتێک سەیری پۆڕن ناکەیت لە کۆتاییدا هەموومان لە یەک کۆمەڵگادا دەژین بۆیە لایەنە خراپەکانی بۆ ئەوانی تریش دەگوازرێتەوە، ئەگەر هەر کەسێکی نزیک لە تۆ سەیری بکات، برا، خوشک، باوک یان دایک یان هاوڕێیەکت بێت، وەک لە پێشووتردا باسمان کرد کە ئەگەر مێردێک سەیری بکات خێزانەکە بە تایبەتی ژنەکەی زەررەرمەند دەبێت وە بە پێچەوانەشەوە.
وە چەندان هەواڵ بیستراون لەو بارەیەوە وەک ئەوەی کە لە بەریتانیا روویدا کەوا کوڕێکی 7 ساڵانی دووای سەیرکردنی پۆڕن هێرشی سێکسی کردۆتە سەر خوشکە 5 ساڵانەکەی!
بۆیە هەموومان دەبێت بە یەکەوە رێگری بکەین لە هاتنە ناوەوەی پۆڕن بۆ ناو ماڵەکانمان وەک کە لە بەشی خۆپاراستندا باسی دەکەین.
4-لەسەر کۆمەڵگا/ وەک هەموومان دەزانین کۆمەڵگای تەندروست لە تاک و خێزانی تەندروست پێک دێت، بەڵام وەک لە پێشتوور باسمان کرد سەیرکردنی پۆڕن دەبێتە هۆی دروستبوونی تاکێکی لاوازو ناتەندروست و دوواییش دەبێتە هۆی خێزانی ناتەندروست کە لە کۆتاییدا کۆمەڵگایەکی ناتەندروست دروست دەبێت، لە بەشەکانی پێشتووتردا باسی لایەنە خراپەکانی پۆڕنمان کرد بۆیە باسی ناکەینەوە.
بەڵام لایەنێکی تری خراپی پۆڕن لەسەر گەنجان وا دەکات کەوا گەنجان پۆڕن وەک جێگرەوەیەکی هاوسەرگیری سەیر بکەن، بۆیە گەنجەکە هەست و خولیای بۆ هاوسەرگیرێتی نەچێت بە تایبەتی لەو کۆمەڵگایانەی کەوا هاوسەرگیری زۆر قورس کراوە لەسەر گەنج، کە ئەمەش وا دەکات یەکێک لە کۆڵەکەکانی کۆمەڵگا کە خێزانە دروست نەبێت وەک لە نوێترین تۆژینەوەکاندا سەلمێنراوە لەسەر گەنجان.
خۆپاراستن لە پۆڕن
لەوەی کە باسمان کرد بۆمان دەرکەوت کە کەسە کەێک بەر پۆڕن بکەوێت قورسە بتوانێت وازی لێ بهێنێت، چونکە چارەسەری ئاسان نییە لەبەر ئەوە خۆرپارستن لێی باشترە بە تایبەتی بۆ مناڵانی هەرزەکار بۆیە دەبێت ئەم چەند خاڵە بگرینە بەر بۆ دووورکەوتنەوە لە پۆڕن بە تایبەتیش ئێمە کە لە ژینگەیەکدا دەژین سەختە بتوانین خۆمانی لێ بپارێزین چونکە لە هەموو شوێنێکدا بوونی هەیه، ئەو رێگایانەی باسیان دەکەین بۆ رێگاگرتن لە پۆڕن هەمان ئەو رێگایانەن کە کەسی تووشبوو پێویستی پێیانە بۆ پاککردنەوەی ئەو ژینگەیەی کە تێیدا دەژی کە دوواتر باسی چارەسەرکردنەکەی دەکەین.
رێگاکانی خۆپاراستن:
1-ژینگەی مرۆیی پەروەردەیی:
ڕ-دەبێت خەڵکی ئاگادار بکرێنەوە لە مەترسیەکانی بەرکەوتن بە پۆڕن بە تایبەتی توێژی گەنجان، ئەویش لە رێگای سیمینارو رۆژنامه و گۆڤارو بەرنامەی تەلەفزیۆنییەوە.
ب-ئاسانکاری بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیری بۆ گەنجان بۆ ئەوەی پەنا بۆ پۆڕن نەبەن.
ج-خوێندن: ڕۆشنبیری سێکسی کە پێشتر لە حوجرەکان دەخوێنرا، بەڵام ئێستا لە هیچ شوێنێکدا ناخوێنرێت، ئەمەش وای کردوووە کەوا خەڵکی بۆ ڕۆشنبیری سێکسی پەنا بۆ پۆڕن بەرن، ئەوەش هەڵەیەکی کوشندەیە.
د-بڵاوکردنەوەی بیرۆکەی تەنها بڵێ نا: کە تایبەتە بۆ رووبەرووبوونەوەی ئالوودەبوون درووستکراوە کەوا خەڵکی بە تایبەتی مناڵان فێر دەکات، ئەگەر کەسێک بڵێت تاقی بکەنەوە، یان جارێ ئەنجامی بدات، لە وەڵامدا بڵێت: نەخێری بێ هیچ موناقەشەیەک.
ئەوەی لە سەرەوە باسکران چەند رێگایاکەن کە لە ناو کۆمەڵگادا ئەنجام دەدرێن، هەمووشیان بە توێژینەوە سەلمێنراون کەوا ئەنجامی زۆر باشیان هەیە.
2-رێگای ئامێری تەکنەلۆژی: یەکێک لە بەهێزترین رێگاکانی بەرکەوتن بە پۆڕن بریتییە لە بەکارهێنانی ئامێری زیرەک، وەک کۆمپیوتەرو مۆبایل و تابلێت، لەبەر ئەوە رێگریکردن لە هاتنی پۆڕن لەو رێگایانەوە، وەک داخستنی گەورەترین دەرگایە بۆ هاتنی پۆڕن بۆ ناو ماڵەکەت بە تایبەتی ئەوانەی کە مناڵیان هەیە، بۆیە لەم بەشەدا باس لە چەند بەرناو ئەپڵیکەیشنێک دەکەین بۆ رێگریکردن لە دەرکەوتنی پۆڕن، کە زۆربەیان بێبەرامبەرن که ناو لینکی بەرنامەکەتان پێدەدەم:
1-کارا کردنی سەلامەتی: لە زۆربەی ئامێر و سایتە گەڕانەکان دا سیستەمیس سەلامەتی دانراوە کە دەتوانیت کارایان بکەیت وەک Bing، Google یان وەک ئامێرەکانی Xbox، wii، Playstation کە لە گۆگڵ یان YouTube ئەتوانی چۆنیەتی کاراکردن بدۆزیتەوه بەناوی (How to turn on safe search for google)کە زۆر بە هێزە و لە سەر هەموو ئامێرەکان کاردەکات.
2- دانانی بەرنامه: چەند بەرنامەیەک هەیە بۆ راگرتنی یان بلۆککردنی پۆڕن لەوانە:
Covenant Eyes – http://www.covenanteyes.com
Net Nanny – http://www.netnanny.com/mac
Total Net Guard – http://afo.net
Bsecure – http://www.bsecure.com
K9 Web Protection – http://www1.k9webprotection.com/ (This is a free program)
Safe Eyes – http://www.internetsafety.com
Cyber Sitter – http://www.cybersitter.com
Pure Sight – http://www.puresight.com
Cyber Patrol – http://www.cyberpatrol.com
iShield – http://www.guardwareinc.com/ishield
WebWatcher – http://www.webwatcherkids.com
OpenDNS – http://www.opendns.com/
3-زۆر جار لە رێگای ڕیکلام لە چەند سایت دەبینریت یان دەکرێتەوە بۆیە راگرتنی ئەو ریکلامانە جۆریکە لە خۆپارستن بۆیە بۆ ئەم مەبەستە دەتوانی Ad-blocker دابنێت که لەسەر بڕاوسەرەکانی وەک Google chrome، Mozilla firefox لەگەڵ هیتریش.
چارەسەرکردنی ئالوودەبوون بە پۆڕن
لەم بەشەدا باسی چەند رێگایەک یان چەند هونەرێک دەکەین بۆ خۆڕزگارکردن لەم ئاڵوودووبوونە کە بەناوی reboot وە ناونراوە واتا سەرلەنوێ دەست پێکردنەوە بەمانایەکی تر گۆڕینی شێوازی ژیان بەتەواوی،چارەسەرکردنی ئالوودەبوون ئاسان نیە پێویستی بە بەرنامەیەکی تایبەت و کەسێکی شارەزا هەیە بەتایبەتی ئەو کەسانەی کەوا ئالوودەبوونێکی قورس توش بوون.وەک لەبەشی پێشوتر باسمان کرد ئالوودەبوون چەستەی و دەروونیە بۆ یە دەبێت چارەسەرەکەش دەروونی و چەستەی بگرێتەوە.
ئەوەی کە زۆر گرینگە کە لە چارەسەر کردنی بزانیت ڕێنمای لە کێ وەر دەگری چونکە پەنابردنە بەر کەسی هەڵە لەوانەیە کێشەکە قورستر بکات وەک پەنابردنە بەر پیاوێکی ئاینی ناشارەزا لەو بارە یان کەسێکی ئەکادێمی بەڵام ناشارەزا لەو بوارە وەک دکتۆری سایکۆلۆجی کە زانیاری نەبێت لەو جۆرە ئالوودەبوونە،چونکە ئالوودەبوونەکان جیاوازن هەریەکێکیان شێوازی تایبەتی هەیە بۆ چارەسەر کردنی وە چارەسەر کردنیان بەشێوازی ئالوودەبوونی کحولی...هتد.
لەبەر چەند خاڵێک پەنابردن بۆ یان سەردانی کردنی کەسی شارەزا و ئەکادێمی پێویستە لەبەر چەند هۆکارێک کە گرنیگتریان دیاری کردنی ئالوودەبووی یان بەس خووێکە کە کارێکی ئاسان نیە ئەویش پشت بە شێوازی گەورەبوون ی کەسی بەرکەتتە دەبەستێت و رێژەی بەر کەووتنی و سەیر کردنی کەسی تووش بوو
ئەو کەسەی کەوا ئالوودەبووە هیچ باوەڕێکیان بەتواناکانی خۆیان نامێنێت لەبەر ئەو هەموو شکستەی کەوا پێشتر تووشی بووە،وە باوەڕی بەهیچ پرۆگرامێک نامێنێت بۆ چارەسەر هەتا بەو بابەتەش بەڵام ئەم رێگایانەی کەوا باسی دەکەین ئیشپێکراون لەلایەن زۆرکەسی ئالوودەبو کە بەم رێگایە توانیویانە وازی لێبهێنن بۆیە تۆش ئەتوانی وازی لێبهێنی.
ئالوودەبوون رێگاچەرەی خۆی هەیە بۆ وازهێنان ڕەنگە کات بخایەنێت، جیاواز بێت لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر.بەڵام بەوازهێنانی هەفتەیەک یان دووو هەفتە یان مانگێک ناوترێت چاک بوونەوە بەڵکو کاتی زۆر زیاتری ئەوێت بۆ نمونە بۆ چاک بوونەوەی وەرگرەکانی دۆپامین لە مێشک 18 مانگی ئەوێت. وە ئەو کەسەی کەوا وازیلێ هێنا دەبێت وریا بێت چونکە لەهەر کاتێک دابێت قابیلیەتی سەر هەڵدانەوەی هەیە.
حەوت هەنگاو هەیە بۆ یارمەتیدان و دەربازبوون لە پۆڕن:
هەنگاوی یەکەم:
دەبێت بتەوێت کە واز بهێنیت، واتە دەبێت بەتەواوی بێزار ببیت وهۆکاری بەهێز هەبێت بۆ واز هێنان لێی، لەم هەنگاوەدا ئیرادەو ویستی کەسەکە ڕۆڵی زۆر کاریگەر دەبینێت. ئەگەر کەسەکە خۆی نەیەوێت وازبهێنێت چەند لە ژێر کاریگەری کەسی تردا بیەوێت وازهبێنێت ئەوا ناتوانێت و ئەگەری گەڕانەوەی بۆ پۆڕن زۆرە. دەبێت کەسەکە لە لای خۆیەوە پڕبووبێت یان وەڕس بووبێت لەوەی کە پۆڕن چۆن ژیانی وێران کردوووە. وە ئەگەر کەسێک خۆی نەگەیشتبێتە ئەو ڕایە وەکەسێ ئەی هەوێت بیگەیەنتە ئەو ڕایە دەبێت لە لایەنە شاراوەکانی زیانی پۆڕن ئاگاداری بکاتەوە.
هەنگاوی دوووەم: بەشداریکردنی کەسێکی متمانەپێکراوی خۆت بەکاربهێنه هاوڕێ یان کەسێکی خێزانەکەت یان چارەسەرکارێکی دەروونی یان پیاوێکی ئایینی بێت.کەلە هەستت تێبگات و بیهەوێت یارمەتیت بدات چونکە یارمەتی دەرێکی بەهێزە بەتایبەتی لەکاتی قەلەقی و بێ متمانەی بەخۆت یان ئەتوانی لە گەروپێکی ئالوودەبوون بەشداری بکەیت بەڵام چونکە لەوڵاتی خۆمان نیە ئەتوانی بە گروپییئینتەرنێت بکرێت.
هەنگاوی سێیەم: ماڵەکەت پاک بکەرەوە لە سەرچاوەی پۆڕن، ئەو ڤیدیۆو فایلی و دیڤیدی، گۆڤار، یان هەر شتێکی دیکە بە کارت هیناوە بۆ سەیرکردنی، بۆ ئەوەی جارێکی تر پێتهەڵنەخلیسکێتەوە بۆ خووە کۆنەکەت.
بیرەکردنەوە لە پۆڕن خۆی و رێگاکانی گەیشتن پێی وات لێدەکات کە نەتوانی وازی لێبێنیت.چونکە بەس بە بیرکردنەوە لێی دۆپامین لەمێشکت ئەڕێژرێت کەلەبەشی سەرەوەدا باسمان کرد والەو کەسەدەکات بچێتەوە سەرسەیرکردنی.
وە تا گەیشتن پێی قورستر بیێت و ماوەی زیاتر لەو سەرچاوانە دووور بیت ئاسانتر ئەتوانی کۆنترۆڵی خۆت بکەیت.
هەنگاوی چوارەم: خۆت بپارێزە لە فایل و ئیمەڵ و نامەی پۆڕن بە دانان و دابەزاندنی فیلتەری پۆڕن یان بلۆککەری پۆڕن کەلەبەشی خۆ پاراستن دا باسمان کردووون، کۆمپیوتەرەکەت لە شوێنێکی گشتیدا دابنێ لە جیاتی ئەوەی لە ژووری تایبەتی خۆت یان هەر شوێنێکی تری شاراوەدا، لەگەڵ ئەمەشدا سەعاتی جەرەس دابنێ تا کاتی بەکارهێنانی کۆمپیوتەر یان ئینتەرنێت دیار بکەیت و ئاگات لە کات بێت.
هەنگاوی پێنجەم: خەڵاتی خۆت بکەو خۆت هان بدە بۆ بەکارهێنانی یان سوودووەرگرتن لە جێگرەوەکان، جەستەت بە شوێن شتێکدا دەگەڕێت بۆ جێگرتنەوەی پۆڕنەکە هەر بۆیە کاتی ئەوەیە بە دووای شتێکی نوێدا بگەڕێیت وەک هیوایەت وەک مەلەکردن، وەرزشکردن، خوێندنەوە.. هتد. شتێک بدۆزەرەوە کە حەزت پێیەتی تا زاڵ بیت بەسەر زۆربۆهاتن بۆ سەیرکردنی پۆڕن.
لەبەشی چۆنیەتی ئیشکردنی پۆڕن دا باسی خوومانکرد کەچۆن درووست دەبێت و چۆن کار دەکات، دەبێت ئەو خوانەی کەوا پیوەندایان هەیە بەسەر هەڵدانەوەی پۆڕن بگۆڕدرێن بەڵام سەرەتا دەبێت هەموو خووەکانت دیاری بکەیت ئەتوانی لەسەر وەڕەقەیەک بیان نوسی، بۆ گۆڕینیان دەبێت دەسکاری بەشی دوووەمی بکەین کە ڕۆتینە دەبێت شتێکی تر بکەیت کە جێگای بەکارهێنانی پۆڕن بگرێتەوە ئەمەش لە کەسێ بۆ کەسێکی تر ئەگۆڕێت بە پێی حەزی ئەو کەسە بەڵام دەبێت هەمان خۆشیت دەست بکەوێت، بۆ نمونە لەسەرە باسی ماڵی چۆڵمان کرد ئەتوانی لە جیاتی بەکارهێنانی پۆڕن سەیرکردنی فلیم یان خوێندنەوە یان.....هتد.لەوانەیە سەرەتا قورس بێت بەڵام لەگەڵ دوووبارەکردنەوەی چەند جارێک زۆر ئاسان دەبێت چونکە مێشک لە جێگای خووی پێش و ئەو خووە وەردەگرێت، یان ئەتوانی خووی تازە دروست بکەی کە حەزت لێیەتی.
هەنگاوی شەشەم: خۆت بەدووور بگرە لەو حاڵەتانەی کەوا باری دەرونیت تێک ئەدا یان کۆمەڵە کارێک بکەی کەوا حەزت لێی نیە بەشێوەیەکی گشتی وەک: تووڕەبوون، برسیبوون، تەنهانیی، ماندوووبوون. ڕەنگە هەر یەکێک وەک ڕێخۆشکەر وابن بۆ دوووبارە گەڕانەوە یان وەک بیانوویەک کەسەکە بە شێوەیەک یان خود ئاگایانە بەکاریان بهێنێت بۆ درێژەدان بە ئالوودەبوون ەکەی.
هەنگاوی حەوتەم: ئاساییە کە بەربەست بێتە ڕێت و شکست بهێنیت لە چەند قۆناغێکدا، ئەمە مانای وا نییە تۆ بە تەواوی شکستت هێناوە. شکست هێنان شتێکی ئاسایە کە دەبێت هەموو کەسێ تووشی بێت وە دەبێت هەر رووبدات بەڵکو سدیشی هەیە بۆئەوەی ئەو کەسە بزانێت کەوا لەچ خاڵێکدا زۆرتر لاوازە تا زیاتر گرنگی پێبدا یان رێگای جیاوازتر بەکاربهێنێت بۆ رووبەروو بوونەوەی چونکە وازهێنان لە پۆڕن کارێکی هەروا ئاسان نییە.وە هەرکات هەستت کرد ناتوانیت بە تەنها ئەم کارە بکەیت ئەوا سوود لە پزیشک یان ڕاوێژکاری دەروونی وەربگرە.
لە هەندێ وڵاتدا گروپی پاڵپشتی هەیە کە بە داخەوە کەس لە لای ئێمە بیری لە دروستکردنی ئەم جۆرە گروپانە نەکردۆتەوە کە تیایدا کەسی ئالوودەبوو کە گرفتەکەی چارەسەر بووە بە شێوەیەکی راستەوخۆ ئەزموونی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی تازە دوووچاری گرفتی ئالوودەبوون ەکە بوون.
چەند سودێکی وازهێنان لە سەیر کردنی پۆڕن:
وەک لەبەشەکانی پێش و باسمان کرد لە شێوازی کارکردنی لەسەر مێشک زۆربەی لایەنە خراپەکانتان بۆروون دەبێتە بە وازهێنان لێی هەموو ئەو لایەنە خراپانە ئەگۆڕێن بە لایەنی باشە کە بەوازهێنانێکی کورت کەسی ئالوودەبوو هەست بەو باشیانە دەکا وەک گەورەبوونی مێشک کەپەیوەندی هەیە بە(باشتر بیرکردنەوە وباشتر بریاردان وزیاتر تەرکیز خستنە سەر بابەتێکی ژیان و زیاتر تواننینی خەزنکردنی باشتر و لایەنی دەروونی بەهێز) وە هەست نەکردن بەتەنیای و دووورکەوتنەوە لە خەمۆکی و هەست کردن بە توانایەکی زۆر وە متمانە بەخۆبوونێکی زۆر لەبوارەکانی تری ژیان وە چەندان سودی تر.
وێنەکان :
(وێنەی 1)

(وێنەی 2)
(وێنەی 3)

(وێنەی 4)

(وێنەی 5)

(وێنەی 6)

(وێنەی 7)

(وێنەی 8)
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ