بەڕازیل.. پێکوتەیەک بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری کۆکاین دەدۆزرێتەوە

13-11-2016
رووداو @Rudawkurdish
.........
.........
A+ A-


بەپێی ئامارەکانی بەڕازیل، دانیشتووانی ئەو وڵاتە چوار هێندەەی خەڵکی جیهان کۆکاین بەکاردەهێنن و ئەمەش توێژەرانی وڵاتەکەی ناچارکردووە بەدوای چارەسەرێکدا بگەڕێن و لە ئەنجامدا پێکوتەیەک دەدۆزنەوە کە کاریگەری کۆکاین لەسەر مێشک دادەخات.

توێژەرانی بەڕازیل لە زانکۆی فیدڕالی میناس گێریاس پێکوتەیەکی نوێ پێشکەش دەکەن کە دەتوانێت کاریگەری کۆکاین لەسەر مێشک بلۆک بکات، ئەمەش بۆ کەمکردنەوەی ئارەزووی بەکارهێنەرانی ئەو ماددەیە.

توێژەرانی بەڕازیل دەڵێن ساڵانێکە کار لەسەر ئەو ڤاکسینە نوێیە دەکەن و ئێستا لە قۆناخەکانی تاقیکردنەوەی کاریگەری ئەم پێکوتەیەدان، بەپێی سەرکەوتنی هەنگاوەکانی یەکەمی تاقیکردنەوەکەش، داهێنانی زیاتری تێدا دەکرێت و بۆ مرۆڤ بەکاردێت.

فرێدرۆ گارسیا، توێژەر لە زانکۆی فیدڕالی میناس گێریاس، هیواکانی خۆی لەبارەی ڤاکسینەکە دەخاتەڕوو دەڵێت:  "بۆ ئێمە هەر رێگەیەکی نوێ هەبێت لە پڕۆسەی چارەسەریدا پێشکەوتنە، هەوڵەدەدەین یارمەتی ئەو کەس و خێزانانە بدەین کە بەدەست ئەو گرفتەوە دەناڵێنن، کە ئەمەش بە بڕوای من ژیانی ئەوان دەگۆڕی"

گارسیا هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "ئێمە ماددەیەکمان گەشەپێکردووە کە بە گوێرەی توێژینەوەکان دەرکەوتووە یارمەتی دروستکردنی دژەتەن دەدات لە دژی کۆکاین، کاتێکیش ئەم دژەتەنانە بە ماددەکەوە دەنوسێن، مێشک لە دژی چالاکی کۆکاین بلۆک دەکات و وادەکات هەست بە بەکارهێنانی دەرمانەکە نەکات".


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە